بە داخەوە دادە نەسرەت ئەمینی کە یەکێک لە دایکە زەحمەت کێش و دڵسۆزەکان بوو، خزمەتی زۆری پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتی دەکرد،کۆچی دوایی کرد. بۆ کۆچی دوایی دادە نەسرەت سەرەخۆشی بە خانەوادەی بەڕێزی و بە تایبەت هاوسەرەکەی کاک شێخ فاڕووق حوسەینی و بە خزمان و دۆستانی لە شاری بانەو دەوروبەری و هەروەها بە دادە نازنین ئەمینی، هاوسەری کاک عەلی تاژانی فەرماندەو پێشمەرگەی دێرینی سازمانی خەبات وخزمانی لە ووڵاتی سوئێد ڕادەگەێنین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.



