کۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی سازمانی خەبات لە شاری بانە
بە داخەوە کاک مەلا سدیق ساڵحی، ناسراو بە مەلا سدیقی ئارمردە، پێشمەرگە و کادری دڵسۆزی سازمانی خەبات، بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد و بە بەشداریی هەزاران هاونیشتمانی لە شاری بانە بە خاک سپێردرا.
کاک مەلا سدیق چەندین ساڵ پێشمەرگە و کادری دڵسۆزی سازمانی خەبات بوو، دواتر بە پرس و ڕاوێژی سازمان گەڕایەوە ناوخۆی کوردستان.
کاک مەلا سدیق بەردەوام لە پێناو ئامانجەکانی گەلی کورد و سازمانی خەبات تێدەکۆشا و فشارەکانی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئاخوندی کاری نەدەکردە سەر ورەی پۆڵایینی.
بابەشێخ حوسەینی و هاوباوەڕانی سازمانی خەبات، بەبۆنەی کۆچی کاک مەلا سدیق، سەرەخۆشی لە خانەوادە، خزم و دۆستان و خەڵکی شاری بانە و شارەدێی ئارمردە دەکەن و لە خەم و پەژارەیاندا هاوبەشن.



