دووشه‌مه‌‌ 

8 به‌فرانبار2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

شێواندنی ڕووداوەکانی مێژوو خەسارەتێکی گەورەیە 

شێواندنی ڕووداوەکانی مێژوو خەسارەتێکی گەورەیە 
شۆرشی حاجی

شێواندنی ڕووداوەکانی مێژوو خەسارەتێکی گەورەیە 

 وەڵامێک بۆ  د. خەلیقی سەبارەت بە قسەکانی سەبارەت بە مامۆستا شێخ عیزەدین حوسەینی.
لە بەرنامەی پەنجەمۆر لە تلویزیۆنی ڕوداو  دکتۆر حوسێنی خەلیقی سەبارەت بە ڕووداوەکانی سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران و ڕۆڵی کەسایەتییە کاریگەرەکان و چەندین باسی دیکە قسەی کرد.، وێڕای ڕێزم بۆ دوکتور خەلیقی، بە پێویستم زانی وەک تاکێکی کورد و بەرپرسایەتیم لە سازمانی خەبات بە ئەرکی ئەخلاقی و نیشتمانی دەزانم چەند ڕاستییەک سەبارەت بە هەندێک ڕوداوی مێژوویی و بە تایبەت سەبارەت بە ڕێبەری گەورەی گەلەکەمان، خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخ عیزەدینی حوسێنی بخەمە ڕوو، چونکە بێدەنگی بەرامبەر بە قسەکانی دوکتور خەلیقی زیانە بە جوڵانەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردو شێواندنی  مێژووەو زیان بە کوردستان و نەتەوەی سەربەرزی کورد دەگەیەنێت. بەڕێز دکتۆر خەلیقی لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە گوایە مامۆستا شێخ عیزەدین لەژێر کاریگەریی بنەماڵەیەکی دەستڕۆیشتوودا و بەهۆی بە ئیحترام بەرامبەر ئەوان، نامەی بۆ ساواک نووسیوە، بەڵام ئەم قسەیە نەک هەر دوورە لە ڕاستییەوە، بەڵکو پێچەوانەی هەموو لۆژیکێکی سیاسی و بەڵگە مێژووییەکانی ئەو سەردەمەیە.
مامۆستا شێخ عیزەدین لە بنەماڵەیەکی ناودار و خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی و ئایینی سیاسی کوردستان  مەرجەعێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان بوو. مامۆستا شێخ عیزەدین لە بەرانبەر دەسەڵاتی شا تێکۆشاوەو زۆربەی ئەو قوتابیانەی لە بەر دەستی مامۆستا خوێندوویانە لە ڕیزی تێکۆشەرانی ڕێگای کوردایەتی بوون و ماڵ و حوجرەی مزگەوتی مامۆستا پەناگەی خەڵکی لێقەوماو تێکۆشەرانی سیاسی بوو.  ئەو سەردەمەی مامۆستا شێخ عیزەدین لە بەرانبەر سەرەڕۆکان و زاڵماندا بەربەرەکانێ دەکرد کەسانی وەک د.خەلیقی بانگەوازی جاوید شاەیان دەگوت.
مامۆستا هەرگیز پێویستی بەوە نەبووە خۆی بە قەرزداری هیچ ئاغا و دەرەبەگێک بزانێت یان بۆ مانەوەی خۆی سازش بۆ هیچ لایەنێک بکات، بەڵکو مێژوو شاهیدە کە ئەو هەمیشە پشتیوانی هەژاران بووە نەک دەسەڵاتداران. ئەگەر مامۆستا پەیوەندیی دۆستانەی بە ساواکەوە هەبوایە، چۆن لە سەردەمی شادا بەردەوام ڕووبەڕووی دەسەڵات دەبووەوە و دیفاعی لە مافی خەڵک دەکردو کەوتبوە بەر رق و کینەی دەسەڵاتدارانی پەهلەوی. لۆژیک دەڵێت کەسێک نامە بۆ ساواک بنێرێت، نابێتە پێشڕەو ڕێبەری شۆڕشی جەماوەری کوردستان لە دژی شاە و دوژمنی سەرسەختی دەسەڵات.
لەلایەکی دیکەوە، هەر لەگەڵ هاتنەسەرکاری ڕژێم ئاخوندی ، ڕژێمی نوێ بەتایبەت خومەینی، مامۆستا شێخ عیزەدینیان وەک دینەمۆی شۆڕش و مەترسیی سەرەکی دەناسی، تەنانەت فەرمانی خۆپیشاندان دژی مامۆستا لە شارە فارسییەکان، بەڵگەی حاشاهەڵنەگرن لەوەی کە کە مامۆستا خاوەنی پێگەیەکی نەتەوەیی  و خاوەن پێگەی ڕیشەدار لە ناو دڵی لاو پیری کوردستان.  وەڵامە مێژووییەکەی مامۆستا شێخ عیزەدین لە جوابی خومەینی کە بە مامۆستای ووت،هێمنایەتی کوردستانم لە تۆ دەوێت مامۆستا لە وەڵامدا فەرمووی من خودموختاریی کوردستانم  لە تۆ دەوێت.
 لوتکەی ئازایەتی و سیاسی بوونی مامۆستا ئەوە دەردەخات نەک وابەستەی هیچ هێزو دەسەڵاتێکی ملهور نەبووە. ئەمە جگە لەوەی  بنەماڵەی قازی شێخ ساڵح، لە بنەڕەتەوە شۆڕشگێڕ بوون و    مامۆستا شێخ جەلال کە ، نموونەی ئازایەتی بووە و تەنانەت پێشنیارەکانی خەڵخاڵی بۆ وەرگرتنی دەسەڵات ڕەت کردەوە و سازشی لەسەر کەرامەتی میللەتەکەی نەکرد، کە شایەتحاڵی کەسایەتیی وەک (مەلا ماتۆر) لەسەر ئازایەتی شێخ جەلال، دەری دەخات کە ئەم بنەماڵەیە قوتابخانەی کوردایەتی بوون.
لە کۆتاییدا دەڵێم   خۆشگوزەرانی لە وەڵاتی مەغریب و تایلەند و هەر بە قسە باسی کوردایەتی دەکەن ناکرێت مێژووی کورد بشێوێنن.
 خوێندنەوەی جیاواز ئەوەیە ئەزموونی لێ وەربگرین، بەڵام تۆمەت هەڵبەستن بۆ سیمبولە نەتەوەییەکان، خزمەت بە ڕاستی ناکات. مامۆستا شێخ عیزەدین ڕێبەرێکی سەربەخۆ و پاکی نموونەیی گەلی کورد بوو، کە تەنها و تەنها قەرزداری گەلەکەی بوو، نەک هیچ لایەن و دەسەڵاتێکی تر.

4 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شێواندنی ڕووداوەکانی مێژوو خەسارەتێکی گەورەیە 

شێواندنی ڕووداوەکانی مێژوو خەسارەتێکی گەورەیە 

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران