پێنچ شه‌مه‌ 

9 رێبه‌ندان2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕێکخراوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە بارودۆخی قەیراناوی ئێران و کوردستان و پەلامارەکانی ڕژێمی ئێران بۆسەر خەڵکی ڕاپەڕیو.

ڕێکخراوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە بارودۆخی قەیراناوی ئێران و کوردستان و پەلامارەکانی ڕژێمی ئێران بۆسەر خەڵکی ڕاپەڕیو.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

ڕاگەیاندنی هاوبەشی پێنج

لە ڕۆژانی رابردوودا بەهۆی دۆخی قەیراناویی ئێران، ژمارەیەک خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیی لە شارە جیاجیاکانی ئێران و شارەکانی کوردستان دەستی پێکرد و خێرا گوێزرایەوە بۆ شارەکانی دیکە. کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک هەمیشە بۆ دامرکاندنەوەی ناڕەزایەتییەکان دەستی دایە سەرکوت و زەبروزەنگ، لەم سەرکوتانەشدا وەک ڕابردوو کورد توندترین هێرشی بەرکەوت و ڕۆڵەکانی ئەم نیشتمانە لە خوێنی خۆیاندا نوقم بوون.
ئێمە، ڕێکخراوەکانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو سەرکوتە خوێناوییەی رژێمی ئێران دژ بە خۆپیشاندەران و خەڵکی ڕاپەڕیو لە ئێران و کوردستان بەگشتیی و لە ناوچەکانی مەلەکشاهیی و لورستانات بەتایبەتی خوڵقاندوویەتی بە تاوانێکی ئاشکرا و پێشێلکارییەکی زەقی مافی مرۆڤ دەزانین و بەتوندیی مەحکوم و شەرمەزاری دەکەین.


ئێمەی ژنان کە بەردەوام پێشەنگی راپەڕین بووین و ڕۆڵی بەرچاو و کاریگەرمان هەبووە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کوردستان و هاوکات لەپێناو دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکانی ژنان بەگژ دوژمنێکدا ڕۆیشتووین کە بناغەکەی لەسەر دژایەتی ژن وەک ڕەگەز و کورد وەک نەتەوە دامەزراوە؛ ئێمە خۆمان بە پشتیوان و پشت و پەنای خەڵکی ڕاپەڕیو و بەرهێرشکەوتووی دوژمن دەزانین
 لە کۆتاییدا، داوا له کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دامەزراوە دیموکراتیکەکان و هەموو هێزە ئازادیخوازەکان دەکەین، کە بێدەنگ و بێهەڵوێست نەبن و پشتگیرییەکی ڕاستەقینە و کارامە لە خەباتی ژنان و پیاوانی کوردستان و خەڵکی ئێران بکەن.

6 ی ژانوییەی 2026 ز
16ی بەفرانباری 2725 ک
16ی دەی مانگی 1404 هـ

1_ ڕێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان (نینا)
2_ ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد_ژنانی کۆمەڵە
3_ ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران
4_ ڕێکخراوی کۆمەڵگای ژنانی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان_کەژار
5_ یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران

22 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕێکخراوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە بارودۆخی قەیراناوی ئێران و کوردستان و پەلامارەکانی ڕژێمی ئێران بۆسەر خەڵکی ڕاپەڕیو.

ڕێکخراوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە بارودۆخی قەیراناوی ئێران و کوردستان و پەلامارەکانی ڕژێمی ئێران بۆسەر خەڵکی ڕاپەڕیو.

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران