دووشه‌مه‌‌ 

29 به‌فرانبار2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

مانگرتن و ناڕەزایەتی لە دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی ئەرکێکی نیشتمانی ونەتەوەییە

مانگرتن و ناڕەزایەتی لە دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی ئەرکێکی نیشتمانی ونەتەوەییە
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

هاونیشتمانیانی تێکۆشەر!


خەڵکی ئازادیخوازی ئێران! جارێکی دیکە شەپۆلی ناڕەزایەتی و ڕاپەڕینی ئێوەی تێکۆشەر لە ئێران و کوردستان دژی زوڵم و چەوساندنەوەی ڕژیمی ئاخوندی، دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە گەلانی ئێران ئامادە نین مل بۆ دەسەڵاتی سەرکوتکەری ئاخوندی کەچ بکەن و خوازیاری گۆڕانکاری بنەڕەتی و ڕوخانی ئەو ڕژێمەن.
کومیسیۆنی تەشکیلاتی سازمان خەبات ی کوردستانی ئێران، وێڕای پشتیوانی لە بانگەوازی گشتی حەوت هێز و لایەنی سیاسیی کوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی گشتی  ڕۆژی پێنجشەممە ۱۸ی بەفرانباری ۱۴۰۴ و پشتیوانی لە ناڕەزایەتییە گشتیەکان لە ئێران و کوردستان، دەستخۆشی لە ئازایەتی و بوێریی لاوان، ژنان، پیاوان و چین و توێژەکانی مەیدانی خەبات دەکات کە بە دەستی بەتاڵ بەڵام بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە ڕووبەڕووی هێزە سەرکوتکەرەکان بوونەتەوە.
بەداخەوە لەم ڕووبەڕوبونەوانەدا، ڕژیمی خوێنڕێژ، ڕۆڵەکانی گەل و ئازیزانی شەهید و بریندار کردوەو بێ بەزەییانە  سەرکوتی ناڕەزایەتیەکان دەکات. ئێمە وێڕای مەحکوومکردنی  تاوانانە بەردەوامەکانی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئێران، ڕێز بۆ شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دەردەبڕین و هاوخەمیی قوڵمان بە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان ڕادەگەێنین.
لێرەدا سڵاو بۆ خۆڕاگریی خەڵکی قارەمانی پارێزگای ئیلام و لۆڕستان دەنێرین و پرسەو سەرەخۆشیی تایبەتی  بە خەڵکی شەهیدپەروەری مەلەکشایی دەڵەین کە  هەمیشە لە ڕیزەکانی پێشەوەی دیفاع لە خاک و نیشتماندا بوون و لەم ڕاپەڕینەشدا بە پێشکەشکردنی ڕۆڵەکانیان، سەلماندیان کە مەشخەڵی خەبات لەو دەڤەرە بڵێسە دەدات.
دڵنیاین کە خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ ناچێت و دەبێتە هەوێنی یەکگرتوویی زیاتر بۆ ڕیشەکێشکردنی ڕژیمی ئاخوندی.

 

سەرکەوتن بۆ گەلی کوردو گەلانی ئێران
نەمان بۆ ڕژێمی ئاخوندی
کۆمسیۆنی تەشکیلاتی سازمان خەبات ی کوردستانی ئێران

12 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مانگرتن و ناڕەزایەتی لە دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی ئەرکێکی نیشتمانی ونەتەوەییە

مانگرتن و ناڕەزایەتی لە دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی ئەرکێکی نیشتمانی ونەتەوەییە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران