دیداری نێوان سازمانی خەبات و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ
ڕۆژی دووشەممە ۲۲ی بەفرانبار ۱۴۰۴، هەیئەتێکی پەیوەندیەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، سەردانی پەیوەندیەکانی هەولێری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن هەیئەتێکی سازمانی خەبات، پێشوازی گەرمیان لێکرا.
لەدیدارەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ هەلوومەرجی ناوخۆی ئێران پاش شازدە ڕۆژ لە سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیەکان، چوار ڕۆژ پچڕانی ئینترنێت و دۆخی خەڵک لەو کاتە هەستیارەدا خرایە بەر باس.
هەروەها باسی کاری هاوبەش و چۆنیەتی بەردەوام بوون لە ناوەندی دیالۆگ و پتەوتر کردنی هاوکاریەکان، باسێکی دیکەی بابەتەکان بوو کە قسەی لێوە کراو دوولایەن پێداگریان لەسەر ئەوە بوو کە بۆ هاوکاری زۆرتر دەبێ بەربەستەکان تێپەڕ بکرێن و بەرەوڕووی گرفتەکان ببینەوە تا ئەجامێکی گشتگیر و خەڵک پەسەند لە تێکۆشانمان پەیڕەو بکرێت.
لەکۆتاییدا هەر دوو لایەن پێداگریان لەسەر دۆستایەتی چەندین ساڵەی نێوان کۆمەڵەو سازمانی خەبات کردەوە.



