دووشه‌مه‌‌ 

29 به‌فرانبار2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دیداری سازمانی خەبات و پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان

دیداری سازمانی خەبات و پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

دیداری سازمانی خەبات و پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان

ڕۆژی یەکشەممە ۲۸ی بەفرانبار ۱۴۰۳ بەرانبەر بە ۱۸ی ژانویەی ۲۰۲۶، هەیئەتێکی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان بریتی لە بەڕێزان: ساڵح کاکەیی،ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکان، ڕزگار ڕەسووڵ و فەرهاد ئەحمەد، ئەندامانی ئەنجومەنی گشتیی ئەو پارتە، سەردانی پەیوەندیەکانی هەولێری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانیان کرد و لەلایەن ماردین زاهدی بەرپرسی پەیوەندیەکانی هەولێر و بەیارمەتی بەڕێزان: ڕێناس فەلەکی، مەتین پەرێشان و سەعدی لۆتفی، کادرانی سازمانی خەبات، پێشوازی گەرمیان لێوە کرا.
لە دیدارەکەدا هەڵسەنگاندنێک بۆ دۆخی جیهانی بەگشتی و دۆخی ئێران و کوردستانی ئێران بەتایبەتی، ڕۆڵگێڕی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران لەم هەلوومەرجەداو هاوکاری و تەباییان لەناوەندی دیالۆگ و کاردانەوەی ئەرێنی ئەو هاوکاریانە،هەروەها هەوڵ بۆ پتەوتر کردنی، خرایە بەر باس. هەروەها شاندی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو هاوکاریەو هەر چەشنە چالاکیەک کە ببێتە هۆی یەکڕیزی و تەبایی هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران ڕاگەیاند.
لەکۆتاییدا هەر دوولایەن پێداگریان لەسەر دۆستایەتی و نزیکی زیاتری سازمانی خەبات و پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان کرد.

11 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دیداری سازمانی خەبات و پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان

دیداری سازمانی خەبات و پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران