به‌شداری وه‌فدێکی سازمانی خه‌بات له مه‌ڕاسیمی ٨٠مین ساڵیادی دامه‌راندنی کۆماری کوردستان له وڵاتی سوئێد
سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی شەممە، ٢٧ی بەفرانبار به‌رامبه‌ر به ١٧ی یولای ٢٠٢٦ی زاینی لە "سۆڵنا هاڵڵێن" لە شاری ستۆکهۆڵی سوید، له مه‌ڕاسیمێکی شایسته‌دا که له‌لایه‌ن کۆمیتەی کومیته‌ی سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه ڕێکخرابوو، وه‌فدێکی سازمانی خه‌بات، پێکهاتوو له کاک جه‌لال خۆشکه‌لام، کارگێڕی کومیته‌ی ناوه‌ندی و ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات به‌شداریان له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا کرد و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری مه‌ڕاسیمه‌وه پشوازیان لێ‌کرا. له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا چه‌ندین چالاکی هونه‌ری و په‌یامی هێزو لایه‌نه‌کانی کوردستان و سوئێدی و که‌سایه‌تی سیاسی پێشکه‌ش کران. له بڕگه‌یه‌کی ئه‌و چالاکیانه‌دا هونەرمەندی ده‌سڕه‌نگین و نیگارکێش زاهیر حوسێنی،ئه‌ندامی چالاکی کومیته‌ی سوئیدی سازمانی خه‌بات تابلۆیەکی هونەری کە پێناسه‌ی یەکگرتوویی و هاودەنگیی وێنا دەکرد، کێشرایەوە.



