رۆژی یەکشەممە 3ی رێبەندانی 1395، گوڵروخ ئیبراهیمی ئیرایی هاوژینی ئارشی سادقی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی رژێمی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.
بەپێی هەواڵەکان لەکاتی چوونەدەر لە ماڵ ناوبراو دەستبە سەرکراوەو بۆ گرتووخانەی ئەوین گوازراوەتەوە.
رۆژی یەکشەممە 3ی رێبەندانی 1395،
گوڵروخ ئیبراهیمی ئیرایی هاوژینی ئارشی سادقی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی رژێمی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.
بەپێی هەواڵەکان لەکاتی چوونەدەر لە ماڵ ناوبراو دەستبە سەرکراوەو بۆ گرتووخانەی ئەوین گوازراوەتەوە.
یەکێک لە نزیکانی گولروخ ئیبراهیمی گوتوویەتی: پێش نیوەرۆ ئارشی سادقی بۆ پشکنینی پزیشکی گوازرابوویەوە بۆ نەخۆشخانەی تەجریش. گوڵروخیش بۆ بینینی هاوڕێ لەگەڵ سەعید ئیقباڵی کە یەکێکە لە دۆستانی دەیانویست بچنە نەخۆشخانە کە لەلایەن هێزەکانی سارڵای سپاوە دەستبەسەر کراون.
ئارشی سادقی زیندانی سیاسی لە بەندی 8ی گرتووخانەی ئەوین لە ماوەی رۆژانی رابردوودا بەهۆی "هێڵنجدان و هێنانەوەی خوێن" بۆ بنکەی تەندروستی راگوێزرابوو و دەزگای ئوکسیژێن و سرۆمی لێ دراوە.
شایانی گوتنە کە دۆخی جەستەیی ئەو زیندانیە سیاسی بەهۆی 72 رۆژ مانگرتنی لە خواردن نالەبارەو هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم رێگە بە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی گرتووخانە نادەن.