خەڵکی بەشەرەفی کوردستان
ژنانی ڕزگاریخواز
لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەبینین سپای عەرەبی سووریا هێرشیان کردۆتە سەر خەڵکی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان. هێرشێکی دڕندانە و نامرۆڤانە کە ڕووی ڕاستەقینەی سپای سووریای دەرخست و سەلماندی کە هەڵگری هەمان ئایدۆلۆژیای داعشن.
ئەوە لەکاتێکدایە کە کورد بە درێژایی مێژوو بۆ پاراستن و بەرگری لە خاک و نیشتمانەکەی شەڕی کردووە و هیچ کات بە ناحەق دەستی بۆ ڕشتنی خوێنی هیچ مرۆڤێک نەبردووە، مەگەر لە کاتی هێرش بۆ سەر خۆی، بەرگریی کردبێت.
بەداخەوە لە هەموو شەرەکانیشدا ژنانی کورد قوربانی سەرەکین جا چ وەک شەڕوان لەبەرەکانی پێشەوەی شەردا دەجەنگن و شەهید دەبن، چ وەک دایکان و کچانی ئەو گەلە.
وەکوو بەشێک لە ڕێکخراوەکانی ژنانی رۆژهەڵات، ئەم هێرشە دڕندانەیە بەرامبەر نەتەوەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار دەکەین، و داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی جیهانی دەکەین کە بێنە سەر هێڵ و چیتر ئەم زوڵمە دەرحەق بە گەلی کورد و کوردستان قەبووڵ نەکەن.
٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ هەتاوی
1_ ڕێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان (نینا)
2_ ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد_ژنانی کۆمەڵە
3_ ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران
4_ ڕێکخراوی کۆمەڵگای ژنانی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان_کەژار
5_ یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران



