شه‌ممه‌ 

4 رێبه‌ندان2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئەنفال تاوانێکی گەورە دیفاع لەخاک ئەرکێکی پیرۆز

ئەنفال تاوانێکی گەورە دیفاع لەخاک ئەرکێکی پیرۆز
شۆرشی حاجی

ئەنفال تاوانێکی گەورە دیفاع لەخاک ئەرکێکی پیرۆز

مێژووی خەباتی گەلی کورد، مێژوویەکی خوێناوییە کە بە بەشداری هەموو بیرو باوەڕەکان و زۆر جار بە بسم اللە و ئایەتەکانی قورئان درێژەی کێشاوە. سەیرێکی لاپەڕەکانی مێژوو بکەن، لە هەر چوار پارچەی کوردستان، هەرکاتێک داگیرکەر ویستبێتیان خاکەکەمان داگیر بکەن و ڕۆڵەکانمان لە خوێن بگەوزێنێن، بەناوی ئایینەوە تاوانیان کردوە. خومەینی بە فتوای جیهاد دژی کافر، هێرشی کردە سەر کوردستان. لە عێراق سەدام حوسێن بە ناوی پیرۆزی سورەتی ئەنفالـەوە ۱۸۲ هەزار کوردی قەتڵ و عام کرد. لە کوردستانی باکوور ئەردۆغان بە ناوی ئایینەوە کورد دەچەوسێنێتەوە. ئەمڕۆش لە کوردستانی سوریە، بە فەرمانی ئەحمەد شەرع و هاوبیرەکانی، جارێکی دیکە هەڕەشەی قەتڵوعام و ئەنفال لەژێر ناوی شەریعەتدا لە کورد دەکرێت.
بەداخەوە ئایین کراوەتە چەکێک بۆ سڕینەوەی نەتەوەیەک، پرسیارێک دێتە پێشەوە: ئایا ئایین تەنها هی دوژمنانە؟ ئایا ئێمە بێبەریین لە ئایین کە دەبێت قەڵغانی میللەتەکەمان بێ؟ مێژوو سەلماندوویەتی کە گەورەترین ڕێبەرانی کورد، پیاوانی ئایینی بوون، بەڵام کوردپەروەر بوون نەک دەسەڵات پەرست.
لێرەدا دەبێت بە شانازییەوە وەک نموونەیەکی باڵا، باسی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حوسێنی بکەین. ئەو پیاوە مەزنە تەنها مەلایەک نەبوو لە مزگەوتێکدا دابنیشێت، بەڵکو سیمبولی "نا" بوو لە بەرامبەر ستەمدا. کاتێک خومەینی فتوای جیهادی دژی کورد دەرکرد، زۆرێک لە ترسان بێدەنگ بوون یان خۆیان خستە باوەشی دوژمن. بەڵام مامۆستا سەیید جەلال حوسێنی، بە ڕۆحێکی پۆڵاینەوە، هەموو بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی خستە ژێر پێ. ئەو گوێی بە وەعد و بەڵێن و پارە و پۆستی دوژمن نەدا. ئەو دەیزانی کە ئایین بۆ خزمەتی مرۆڤە، نەک بۆ کوشتنی کورد. بۆیە بوو بە پێشەنگ، چەکی شەرەفی کردە شان و تا دوا ساتەکانی ژیانی وەک ڕێبەرێکی سیاسی و ئایینی، بەرپەرچی ئەو فتوایانەی دایەوە کە خوێنی کوردیان حەڵاڵ دەکرد. جەنابی مامۆستا سەیید جەلال سەلماندی کە مەلای کورد دەبێت پێش هەموو کەسێک لە سەنگەری دەفاع لە خاک و نەتەوەکەیدا بێت.
ئەم ڕێچکەیە تەنها هی مامۆستا سەیید جەلال نەبوو. مەگەر پێشەوا قازی محەمەد پیاوێکی ئایینی و قازی نەبوو؟ بەڵام کاتێک بینی نەتەوەکەی دەچەوسێنرێتەوە، بە بوێرییەوە کۆماری کوردستانی دامەزراند و سەری بۆ دوژمن دانەنەواند و سەری بەرزی بە سێدارەوە کرا خۆی بۆ دوژمن نەوی نەکرد. مەگەر شێخ سەعیدی پیران لە باکوور و مەلا مستەفا لە باشوور، هەڵگری هەمان پەیام نەبوون؟ مەلا مستەفا لە بەرامبەر دوژمندا چۆکی دانەدا و شێخ سەعید گیانی خۆی کردە قوربانی. ئەمانە وانەیان بە ئێمە دا کە باوەڕی ئایینی و جامانەی کوردایەتی دەبێت تێکەڵ بن بۆ پاراستنی نەتەوە، نەک بۆ چەواشەکاری.
بەڵام ئەمڕۆ، لە سوریە کەسێکی وەک ئەحمەدی شەرع و جیهادییەکان بە ناوی خوا و پێغەمبەرەوە هێرش دەبەنە سەر هاونیشتمانیانی کورد کە زۆربەیان موسڵمانن، تەنیا لەبەر ئەوەی کوردن دەیانەوێت سیناریۆی ئەنفال لە دژی ئەو گەلە دووبارە بکەنەوە و ماڵ و سامانی کورد بە تاڵان ببەن و خوێنی گەنجەکانمان بڕێژن، بەداخەوە لە وەها هەلومەرجێدا ژمارەیەک بەناو مامۆستای ئایینی پشتیوانی لە تاوانەکانی ئەحمەد شەرع و حکومەتە جینایەتکارەکەی دەکەن و ژمارەیەکیش بەبێدەنگی و بێ هەڵوێستی لەبەرانبەر ئەو هەمو تاوانەدا دەوری هاووڵاتیەکی سەربارو بێ بایەخ دەگێڕن.
جێگەی سەرسووڕمانە ئەو بەناو مامۆستا ئایینیانە، کە خۆیان بە ئایینەوە بەستۆتەوە بۆچی لە حاست ئەم ئەنفالە نوێیە بێدەنگن؟ مەگەر سەیید جەلال حوسێنی وانەی پێنەدان کە لە کاتی هێرشی دوژمن و تەنگانەدا بێدەنگی خیانەتە؟ مەگەر ئەو فێری نەکردن کە فتوای داگیرکەر بە فتوای دیفاع وەڵام دەدرێتەوە نەک بە بێدەنگی؟
ئەمڕۆ کورد زیاتر لە هەر کاتێک پێویستی بە هەڵوێستی بوێرانەیە. پێویستمان بەو دەنگەیە کە لە مینبەرەکانەوە هاوار بکات: کوشتنی کورد حەرامە، ئەنفالکردنی کورد لەژێر هەر ناوێکدا بێت کوفرە. بێدەنگی ئێوە ئەمڕۆ، ڕێخۆشکەرە بۆ ئەوەی سبەی مێژوو بە شەرمەزارییەوە باسیان بکات، بەڵام ئەوانەی وەک مامۆستا سەیید جەلال و پێشەوا قازی محەممەد و شێخ سەعید پیران دەبنە قەڵغان، تا هەتایە لە دڵی میللەتدا بە زیندوویی دەمێننەوە.
با ڕێنوێنییە بە نرخەکانی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال بکەینە هەوێنی خەباتی شۆڕشگێرانەو نیشتمانی و ڕێگە نەدەین نەتەوەی کورد ئەنفال بکرێتەوە.

15 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەنفال تاوانێکی گەورە دیفاع لەخاک ئەرکێکی پیرۆز

ئەنفال تاوانێکی گەورە دیفاع لەخاک ئەرکێکی پیرۆز

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران