شه‌ممه‌ 

4 رێبه‌ندان2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

"ئەحمەد شەرع"ی دژی کورد و دەست بەخوێن


ئەفسانە رەحیمی

"ئەحمەد شەرع"ی دژی کورد و دەست بەخوێن 

دەست ڕۆیشتوەکانی جیهان بەڵێنیاندابوو ساڵی ٢٠٢٦ جیاواز بێت، لەساڵانی رابردوو، خۆشگوزەرانی، ئازادی، سەقامگیری تێدا بەدی بێت. گەلی کورد کە کۆڵەکەی رەوتی دیموکراسیخوازی و پێکەوە ژیانی بیروباوەڕەکان و ئازادیخوازی لە ئامانجە سەرکییەکانی بوو، پێی وابوو لەچوارچێوەی ئامانجەکانی وڵاتانی خاوەن هێز کە باسیان لە پشتیوانی و جێگیرکردنی سیستمی دیموکراسی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەکرد، نەقشە گەورەکەیان لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانانەوە گرینگی لە ڕادەبەدەری پێ بدرێ، بەڵام بە پێچەوانەوە مێژوو تەنها بازنەیەکی داخراوە لە خوێن، ئاگر و خیانەت بە کورد.
 ئەوەی لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا لەکوردستانی ڕۆژئاوا ڕووی دا، یەکەم کارەسات و پیلانگێڕی دژی کورد نییە، بەڵکو بۆیە جێگای سەرسووڕمانی زۆرە کە کورد لەهەلومەرجی ئێستادا سەلماندی بۆ هەموو جیهان کە نەتەوەیەکە بێجگە لە ویستی ئازادیخوازی بۆ خۆی پشتیوانێکی گەورەیە بۆ دابینکردنی ژیانی سەقامگیرو دوور لە هەڕەشەو تۆقاندنە بۆ هەموو نەتەوەو بیروباوەڕەکان. بەلام سەد داخ کە هیچ هێزێکی جیهانی وەک پێویست قوربانیدانی گەلی کوردی ستەملێکراو  نابینن و وەک هەمیشە پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە ڕەشەکان کە لە سەد ساڵی رابردوودا هەوڵی سڕینەوە و بوونی نەتەوەی کورد دەدن، سەرلە نوێ دووپات بێتەوە.
ئەوەی ئەمڕۆ لە سوریە دەیبینین، لووتکەی دڕندەیی دەسەڵاتێکی داگیرکەرو هاوپەیمانە هەرێمییەکان و بێدەنگیی شەرمهێنەری وڵاتە خاوەن هێزەکان، جارێکی تر سەلماندیان کە بوونی کوردی ئازاد و خاوەن ئیرادە، کابوسە. ئەم هێرش و کۆمەڵکوژییەی ئێستا لەدژی کورد لەئارادایە تەنها شەڕی خاک نییە، بەڵکو شەڕی شکاندنی ئیرادەیەکە کە لە قامیشلۆ و کۆبانێوە فێری جیهانی کرد "بەرخۆدان ژیانە".
ئەو هێزە چەکدارانەی کە لەژێر فەرمانی "ئەحمەد شەرع" (جۆلانی)دا دەجووڵێنەوە، جارێکی دیکە سەلماندیان کە ئەوان تەنها درێژکراوەی هەمان عەقڵیەتی داعشن، بەڵام بە جلوبەرگ و تاکتیکێکی نوێوە. هێرشکردنە سەر شارو ناوچە کوردییەکان و هەڕەشەکردن لە دەستکەوتەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا، بەڵگەی حاشاهەڵنەگرن کە ئامانجی سەرەکیی ئەم گرووپانە سەپاندنی ویستی بۆگەنیان و قەبوڵنەکردنی نەتەوەی کوردی خاوەن مێژوویە. 
دەرکەوت جیاوازیی لە نێوان "ئەبوبەکر بەغدادی" و "ئەحمەد شەرع"دا نییە! هەردووکیان هەڵگری یەک ئایدۆلۆژیای تاریکپەرست و دژە-ژیانن. "هەیئەی تەحریر شام" ،هەمان ئەو چەتانەن کە دوێنێ لە کۆبانێ تێکشکان. گۆڕینی ناوەکان تەنها بۆ فریودانی جیهانە. ئەوان دەیانەوێت تۆڵەی تێکشکانی داعش لە کوردستانی ڕۆژئاوا بکەنەوە.
ئەمڕۆ کوردستانی ڕۆژئاوا تەنها پارچەیەکی نیشتمانی کورد نییە، بەڵکو هێڵی پێشەوەی دیفاعە لە کەرامەتی مرۆڤایەتی دژی وەحشیگەری. ئەو هێزانەی هێرش دەکەن، ڕقیان لە کوردە چونکە کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا مۆدێلێکی پێشکەوتوو، یەکسان و ئازادی بنیاد ناوە کە لەگەڵ عەقڵیەتی بەڕبەڕی ئەواندا یەکناگرێتەوە. ئەوان دەیانەوێت ژنان بخەنەوە نێو قەفەسەکان و کۆمەڵگە بەرەو دواکەوتوویی بگەڕێننەوە، بەڵام شەڕڤانانی کورد بە خوێنی خۆیان ڕێگە لەمە دەگرن.
بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و مامەڵەی بازرگانانەی خاوەن هێزەکان لەگەڵ ئەو هەلومەرجەی سوریەدا لە ئارادایە، بە پەیڕەو کردن و خەباتێکی یەکانگیر، کورد دەخاتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژوویی.
با "ئەحمەد شەرع" و ئەربابەکانی باش بزانن: کورد ئەو میللەتە نییە بە بینینی ڕیشی درێژ و ئاڵای ڕەش چۆک دابدات. کورد ئەوانی تێکشکاند کە لەمڕۆ بەهێزتر بوون. کوردستانی ڕۆژئاوا دەبێتە گۆڕستانی خەونی زیندووکردنەوەی داعش و خەلافەتە ساختەکان.
سەرکەوتن بۆ ئیرادەی ئازاد
مەرگ بۆ کۆنەپەرستی و داگیرکەران
بژی بەرخۆدانی گەل

ئەفسانە رەحیمی

14 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

"ئەحمەد شەرع"ی دژی کورد و دەست بەخوێن

"ئەحمەد شەرع"ی دژی کورد و دەست بەخوێن

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران