ڤانکۆڤەر - کەنەدا
لە شاری ڤانکۆڤەری وڵاتی کەنەدا، هەزاران کورد و دۆستانی کوردو ئەندامانی سازمانی خەبات، کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی فراوانیان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستانی ئێران و کوردستانی سوریە ئەنجام دا.
بەپێی زانیارییەکان، خۆپێشاندەران بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و وتنەوەی دروشمی نیشتمانی، هاوسۆزی خۆیان بۆ خەباتی گەلی کورد لەو دوو بەشەی کوردستان دووپات کردەوە. بەشداربووان بە توندی ئەو هێرش و فشارانەیان مەحکوم کرد کە لە ئێستادا لەسەر کوردستانی ئێران و کوردستانی سوریە هەیە.
لە میانەی خۆپێشاندانەکەدا، چالاکوانان داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەتی کەنەدا کرد کە لە حاست پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و هێرشەکان بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی جددییان هەبێت بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی کورد.



