ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 6ی ڕێبەندانی 1404ی هەتاوی، 5 ڕێکخراوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بنکەی سەرەکی ڕێکخراوی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجام دا.
ئەم کۆبوونەوەیە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئێستای ئێران، کە دوای خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕابردوو بە تەواوی شڵەژاوە.
خراپی بارودۆخی ژیانی خەڵک و هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئەو خۆپێشاندانانە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە بە وردی تاوتوێ کران.
بەشداربووان هەروەها لەسەر ڕۆڵ و ئەرکی ڕێکخراوەکان ئاڵووگۆڕی بیروڕایان کرد لە ئەگەری هەر پێشهاتێکی نوێ کە لە داهاتوودا لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووبدات، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی کاری هاوبەش و هاوکاری نێوان ڕێکخراوەکان کرد.
لە کۆتاییدا، بەشداربووان یەکگرتوویی، هاوڕێیەتی و کاری هاوبەشی ڕێکخراوەکانی وەک یەکێک لە بنەما سەرەکیەکانی بەرەنگاربوونەوەی پێشهاتەکانی داهاتوو لە ئێران و بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیاری کرد.
1_ ڕێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان (نینا)
2_ ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد_ژنانی کۆمەڵە
3_ ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی
کوردستانی ئێران
4_ ڕێکخراوی کۆمەڵگای ژنانی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان_کەژار
5_ یەکیەتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران



