ئەورۆ دووشەممە 4ی رێبەندانی 1395، بە
دەستپێشخەری تورکیەو روسیە کۆبوونەوەکانی ئاستانە سەبارەت بە سوریە دەست پێ دەکا.
هەیئەتێکی پلەبەرزی کورد و باقی ئوپزسیۆنی سوریە بە سەرکردایەتی ئیبراهیم بیرۆ سەرۆکی enks و محەمەد عەلوش چوونەتە ئاستانە بۆ بەشداری لە وتووێژەکان.
لەو وتووێژانەدا کە نوێنەری ئەمریکاو قزاقستان و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان "ئیستیفان دمیستورا" بەشدارن. هەیئەتی ئوپسیۆن لەگەڵ رژێمی سوریە سەبارەت بە ئاگربری سەرانسەری وتووێژ دەکەن.
رژێمی ئێران لەگەڵ بەشداری نوێنەری ئەمریکا لەو کۆبوونەوانەدا نارازی بوو بەڵام روسیە بایەخی پێ نەداوەو بریار وایە ماوەی کۆبوونەوەکانی ئاستانە دوو رۆژ بێ.