خۆپیشاندان لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا بۆ پاڵپشتی کوردانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا
ڕۆژی چوارشەممە، لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی ئەوروپا، خۆپیشاندانێکی جەماوەری بۆ پشتگیریکردن لە گەلی کورد بەڕێوەچوو.
لە خۆپیشاندانەکەدا،بە بەشداری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشداربووان تیشکیان خستە سەر ئەو دۆخە سەخت و "کارەساتبارەی" کە ڕووبەڕووی کوردانی ڕۆژئاوا (کوردستانی سووریە) و کوردستانی ئێران بووەتەوە. خۆپیشاندەران داوایان لە پەرلەمانی ئەوروپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە هەڵوێستی جدییان هەبێت بەرامبەر ئەو فشار و قەیرانانەی کە لەو ناوچانەدا بەردەوامن.



