سازمانی خەبات پێشوازی لە بڕیاری یەکێتی ئوروپا دەکات بۆناساندنی سپای پاسداران بە دامەزراوەیەکی ترۆریستی
دوای چەند ساڵ بەسەر بڕیاری وڵاتانی ئەمریکا، کانادا، ئۆسترالیا، لیتوانی، ئێکوادۆرو پاراگوئە، بە ناساندنی سپای پاسدارن بە ریزبەندی رێکخراوە ترۆریستیەکان بە خۆشیەوە ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕێبەندان ١٤٠٤ی هه‌تاوی وەزیرانی دەرەوەی وەڵاتانی یه‌کێتی ئوروپا له کۆبونه‌وه‌کەیاندا سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێرانیان هاوشانی ڕێکخراوی داعش و ناوەندە ترۆریستیەکانی دیکە خسته ریزبەندی دامەزراوە ترۆریستیەکان.
ئەگەرچی ئه‌و بڕیاره‌ی یه‌کێتی ئوروپا درەنگ بوو بەڵام لەم کاتەدا کە سپای پاسداران و هێزە چەکدارە خوێنڕێژەکانی رژیمی ئێران بێ سڵەمینەوە ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی ئێرانیان بە ئاوروئاسن وەڵام دایەوەو هەزاران کەسیان کوشت و جینانەتی سامناک ئەنجامدا، کارێکی بەجێ و گرینگەو بووە مایەی دڵخۆشی گەلانی ئێران و سه‌رجه‌م ئازادیخوازان. ئاشکرایە سپای پاسداران وەک دامەزراوەیەکی میلیشیایی هەر لە ڕۆژانی سەرەتادا دەستی لە کوشتاری ئازادیخوازان و خەڵکی ئێران‌دا هەبووەو زۆر جار لە لایەن رێکخراوە مرۆڤ دۆستەکانی جیهان و سازمان و حیزب و لایەنە سیاسیەکانی ئێران و کوردستان بە کۆمەڵگەی جیهانی رادەگەیندرا کە ئەو دامەزراوە سەرکوتگەرە بخرێتە لیستی رێکخراوە ترۆریستیەکان و ڕێگە لەهەڵسوڕان و کردەوە ترۆریستیەکانیان لە جیهان و وڵاتانی ناوچەکە بگیردرێ.
سپای ترۆریستی پاسداران، ئه‌رکی پاراستنی هه‌موو جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵات و پارێزگاری لە سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیەیان پێ سپێردرا و له‌و پێناوه‌شدا سه‌رپشک کرا له جینایه‌کاری. سپای ترۆرستی پاسداران له ماوه‌ی ٤٧ ساڵ ته‌مه‌نی خۆیدا، به مێژوویه‌کی دڕندانه و خوێناوی له سه‌رجه‌م هێرش و په‌لاماردان و ئیعدامی خه‌ڵک و هه‌روه‌ها ترۆرکردنی دژبه‌رانی ڕژیمی ئاخوندی‌دا نه‌خشی گێڕاوه و بۆته سه‌رچاوه‌ی ئاژاوه‌گێڕی و پلانگێڕی له گه‌لێک ناوچه‌و وڵاتانی دراوسێی ئێران. بە دروستکردن و پاڵپشتی کردن لە تۆڕه ڕێکخراوە چەکدارەکانی وەک حیزبوڵڵای لوبنان و چه‌ندین تاقم و ده‌سه‌ڵاتداری دیکه له عێراق و یه‌مه‌ن و سوریا و وڵاتانی تر ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆ ده‌کا و بۆته سه‌رچاوه‌یی دروستبوونی جەنگ و نائارامییە درێژخایەنەکان، کە ئەنجامەکەی کوشتنی سەدان هەزار مرۆڤ و ئاوارەبوونی میلیۆنان کەس بووه، کە ناچار بوون زێد و وڵاتی خۆیان بەجێبهێڵن.
بێگومان ئەو بریارە هەنگاوێکی گەورەیە لە رەوتی فشار‌و گەمارۆکانی سەر رژیمی ئاخوندی و مەیدانی مانۆر و دەستیوەردانەکانی ئه‌و ڕژیمه کورت و بەربەست دەکاتەوەو قۆناغێکی نوێ لە ململانێی حکومەتی ئێران و کۆمەڵگەی جیهانی و بەتایبەتی وڵاتانی ئوروپایی دەست پێدەکات.
کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به‌و هه‌نگاوه دروست و مێژوویه‌ی وڵاتانی ئوروپایی، پێی وایه که سپای پاسداران به بڕیاری یەکێتی ئوروپا زه‌ربەی کوشنده‌ی پێده‌که‌وێ و ده‌بێته سەرەتایەک بۆ ڕێگری کردن له پلان و هه‌نگاوه دژه ئینسانیه‌کانی ئەو ناوەندە جینایەتکارە.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پێزانینی خوی بۆ بڕیاری گرینگی وەڵاتانی یه‌کێتی ئوروپا لەراست بەربەرەکانێی سپای پاسداران و بە ترۆریست ناساندنی رادەگەێنێ و پیرۆزبایی لەسەرجەم کۆمەلانی خەڵکی ئێران و کوردستان ده‌کا، کە قوربانی سەرەکی دەستی سپای پاسدارانی ترۆریستن.
هومێددەکەین بە خەباتی یەکانگیرانەی گەلانی ئێران و بەردەوامی فشارە دەرەکیەکان، کۆتایی بە ستەمی ئاخوندانی دیکتاتۆر بهێندرێ و نیزامێکی خەڵکی و دیموکراتیک لە ئێران و کوردستان جێگیر بکرێ.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
٣١١٢٠٢٦



