یه‌ک شه‌مه‌ 

19 رێبه‌ندان2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

زەرورتی  یەکڕیزی و پێداگری سازمانی خەبات لەسەر ڕوخانی  ڕژیمی ئێران 

زەرورتی  یەکڕیزی و پێداگری سازمانی خەبات لەسەر ڕوخانی  ڕژیمی ئێران 
شۆرشی حاجی

زەرورتی  یەکڕیزی و پێداگری سازمانی خەبات لەسەر ڕوخانی  ڕژیمی ئێران 

لە ئێستادا کە کێشە سیاسییەکان و ئاڵۆزیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران بە دۆخێکی هەستیاردایە و ڕژیمی ئاخوندی دەسەلاتدار لە ئیران  زیاتر لە هەر کاتێک ڕوبەڕووی قەیرانی شەرعییەت و دابڕان لە خەڵک بۆتەوە،ئەرکی مێژوویی و چارەنووسساز دەکەوێتە سەرشانی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئیران  بە هەموو باڵ و ئاراستە جیاوازەکانەوە کە دەبێت بە خوێندنەوەیەکی ورد بۆ دۆخەکە واز لە بەرژەوەندییە تەسکە حیزبییەکان بێنن و تێبگەن کە هیچ حیزبێک بە تەنیا ناتوانێت دەستکەوتی گەورە بۆ کورد مسۆگەر بکات. 
دیارە مانەوە و سەرکەوتنی هەمووان بەستراوەتەوە بە دروستکردنی چەترێکی نیشتمانیی یەکگرتوو کە تێیدا هەموو لایەنەکان بەشداری کارا بن لە بڕیاردانی سیاسی و دیپلۆماسیدا چونکە پەرتەوازەیی هێزە کوردییەکان تەنها تەمەنی داگیرکاری درێژ دەکاتەوە و وزەی خەباتگێڕی بە فیڕۆ دەدات.
لەم چوارچێوەیەدا سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران وەک هێزێکی کاریگەر و خاوەن مێژوو و ئەزموون، ڕۆڵێکی پێشەنگ و بەرچاوی هەیە لە ئاڕاستەکردنی سیاسەتێکی دروست کە بنەماکەی لەسەر ڕاستگۆیی لەگەڵ خەڵک و سازش نەکردن لەسەر مافەکانیان دامەزراوە و خاڵی هەرە بەهێزی سازمانی خەبات کە جیای دەکاتەوە بریتییە لەو هەڵوێستە نەگۆڕ و ڕادیکاڵەی کە ساڵانێکی درێژە بەرامبەر بە ڕژێمی ئێران پەیڕەوی دەکات ئەویش کە هەرگیز باوەڕی بە یاری کردن بە کارتی باڵە جیاوازەکانی ڕژێم وەک ڕیفۆرمخواز و توندڕۆ، نەبووە و هەمیشە پێی وابووە کە ئەم سیستەمە بەگشتی دژی مافەکانی مرۆڤ و نەتەوەی کوردە و تاکە ڕێگە بۆ ڕزگاریی،ڕوخانی یەکجارەکی و بنەڕەتیی ئەم دەسەڵاتەیە. ئەم سیاسەتە راستگۆیانە وایکردوە  سازمانی خەبات خاوەنی پێگەیەکی بەهێزی جەماریی و جێگای متمانەی جەماوەر بێت. هەر بەهۆی ئەم تێروانینە واقعبینانەیە کە  سازمانی خەبات بە شێوەیەکی جیددی و بەردەوام پێداگری  لەسەر یەکڕیزیی نێو ماڵی کورد دەکاتەوە وەک زەرورەتێکی ستراتیژی گرینگی پێدەدات.کاتێک کە ئامانجی  ڕوخانی ڕژێمێکی سەرکوتکەرە ئامرازەکەشی یەکخستنی هەموو تواناکانە، هەر بۆیە سازمانی خەبات بەردەوام دەستپێشخەر بووە بۆ ئەوەی لایەنەکان لە دەوری مێزێک کۆببنەوە و ناوەندێکی بڕیاردانی هاوبەش دروست بکەن بۆ ئەوەی گوتاری کورد لە ئاستی نێودەوڵەتیدا یەک دەنگ بێت و بەمەش هێزە سیاسییەکان بتوانن وەڵامێکی شایستە بە قوربانیدانی خەڵکی کوردستان بدەنەوە و هەنگاوی عەمەلی بنێن بۆ قۆناغی داهاتوو کە پێویستی بە یەکگرتوویی و لێبوردەیی سیاسی و دووربینی هەیە تا بتوانرێت مافە زەوتکراوەکانی گەلی کورد بەدەست بهێنریتەوە.

4 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زەرورتی  یەکڕیزی و پێداگری سازمانی خەبات لەسەر ڕوخانی  ڕژیمی ئێران 

زەرورتی  یەکڕیزی و پێداگری سازمانی خەبات لەسەر ڕوخانی  ڕژیمی ئێران 

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران