گەلاوێژ وخەرمانان ورەزبەری ساڵی 1367بەرانبەر بە 1988ی زایینی ئەو رۆژ و مانگانەن کە زیندانیانی سیاسی بە فەرمانی خومەینی قەتڵی عام کران.خومینی جەلاد بۆ ئەو کارە ئەشراقی دادستانی تاران وموسەوی ئەردەبیڵی دادستانی گشتی راسپارد وئەوان بە حوکمی حکومەتی فەرمانیان دەردەکرد وپاسدارانی تاوانکاری وەک لاجوەردی وداوودی حوکمەکانیان جێبە جێ دەکرد.ئاخوندان لەسەرووی هەموویانەوە خومەینی جەلاد وەک ساڵەکانی 1360-1361، کە دەیان لاوی وەڵاتیان گوللەباران کردلە 1367یش جارێکی دیکە دەستیان تا تا ئەنیشک بە خوێنی لاوانی شۆرشگێری وەڵات سور کردەوە ولاپەرەیێکی جینایەتکارانەی دیکەیان بە تۆماری مێژووی ڕەشیان زیادکرد.رژیمی کۆنەپەرستی ئاخوندی کە بۆ قایم کردنی دەسەڵاتی وهاووکات ترساندنی خەڵک لە سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنیەوە تاوی دایە ئێعدام ولەم رێگەوە گەرەکی بوو خۆی لە بەربەستەکان لابدا ودرێژە بەمانەوەی بدات، لە ساڵی 1367یش لە دووی شکستی لەبەرانبەر ئەرتەشی بەعسی عێراق وسەرهەڵدانی جامی ژار لەلایەن خومەینی بە مەبەستی ئاوڕبڕ لە نێوان ئەو دوو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە، جارێکی دیکە پەنای بردوە بەر کوشتاری خەلکی ئازادیخواز وڕق وتۆڵەی شکستە یەک لەدواتی یەکەکانی لە زیندانیانی سیاسی کردەوە. رژیم کە سەرەتا ئامانجی کومەڵکوژی زیندانیانی سازمانی موجاهیدینی خەلکی ئێران بوو، گەرکی بوو وەڵامێک بە فروغی جاویدان بداتەوە ،دواتر تاوانەکەی گشتگیرتر کردو دەیان کەسی سیاسی لایەنگری ئازادی و ئەحزاب وتەنانەت ڕەخنەگریشی بە جوخەی ئێعدام سپارد ولە نێو ئەو شەهیدانەشدا 5 رۆڵەی خەباتکارو تێکۆشەری هەرگیز لە بیر نەکراوی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، شەهیدان: عەبدوڵا هەمزە وشەهیدخەلیل رەشاش و شهید غەفور ئەحمەدی و شەهید تایر یاکوباوای وشەهید حەسەن سەلیمی ، هەن کە تاهەتایە لەبیر ناچنەوە وخوێنی گەش وئاڵیان توێشوی درێژەدان بە کاروانە مەزن شکۆدارەکەی ڕێگەی تێکۆشانمانە. گوللەباران کردنی شەهیدانی سازمان لە کاتێکدا بوو کە ئەم 5رۆڵە قارەمانەی نەتەوەکەمان ماوەی 2ساڵ بوو لە چاڵە رەشەکانی رژیمدا ڕاگیرابوون. پێویست بە بیرهێنانەوەیە ئەم شەهیدانە بە پیلانێکی شومی بزووتنەوەی ئیسلامی و حیزبی دەعوە بە دیل گیران و تەسلیم بە رژیم کران، لەکاتێکدا بەدیل گیران کە بەکرێگیراوانی ئەم دوو لایەنە وەک سەربازی رژیمی بەعس خۆیان بە پێشمەرگەکانی سازمان ناساندبوو. بێگومان خیانەتی ئەوانە سەبارەت بە رۆڵە بە وەفاکانی کورد لە بیر ناچێت و ویژدانی مێژوو لێیان خۆش نابێت.هاووکات کوشتاری کەسانی جیابیرو شۆرشگێرانی گەل لە کاتێکدا بوو کە زۆرێک لە وان دەورانی مەحکومیەتی خۆیان تێپەراندبوو وخەونیان بە ئازادی خۆیانەوە دەبینی. دیارە زیندانیانی سیاسی لە پێشدا مەحکوم بە مەرگ کە لە سەرەتای بەهاری ئەو ساڵەوە رێگەی چاوپێکەوتنیان لەگەل کەس وکار لێگیرابوو،دەرخەری ئەو راستیەیە کە کوشتاری ئەوان لە پێشەوە بریاری لێدرابوو.ئەم کارەساتە پێوەندی بە لایەنی دیکەو هێرش بۆسەر مێهران وکرماشانەوە نەبوو ورژیم بۆ چارەسەری قەیران ولەبیر بردنەوەی داڕمانەکانی، ئەم رێکارەی بە گونجاو زانی و تا ئێستاش هەر لە لەناوو بردنی سیاسیەکان بەردەوامە. بە هۆی درێژەدان بە شەڕی 8ساڵەی نێوان ئەو دوو دەسەڵاتە، خەڵکی ئێران کە لە ئێستا زیاتر کەوتبونە قەیرانێکی قوڵی هەموولایەن وبەڵێنی ئەدا دوای شەڕ ئارامی وئوقرەیی وژیان دەگەڕێنیتەوە بۆ وەڵات، بە پێچەوانەوە ئاۆڕبڕی شەڕی کردە مزگێنێک بۆ کۆمەڵکوژی کەسانی ئازادیخوازو بیرجیاواز وکەس وکاری ئەو ئازیزانەی خەفەت بارو ماتەمبارترکرد. لە پێناو ڕق وعوقدەی خۆیان هەزاران کەسیان ڕەشپۆش کرد وبە ئێعدامی زیاتر لە 30هەزار زیندانی سیاسی کە زۆرێکیان تەمەنیان لەخوار 18ساڵەوە بوو،جینایەتی بێ وینەیان خولقاندەوە کە هەرلە دڕندەخوەکانی وەک خومەینی و سەدام و بەشار و هیتلێر و موسولینی وئیستالین دەوەشێتەوە. خومینی وهاووتا جەلادەکانی وەک رەفسەنجانی وخامەنەیی بە خولقاندنی ئەو کارەساتە وایان دەزانی دەتوانن خەبات وشۆرشی جەماوەری لە ئێران لاوازدەکەن، بەڵام خوێنی ئەو شەهیدانە بە فیڕو نەچوە ورێچکەو رێبازیان رۆژلە دووی رۆژ ئاوەدانتر دەبێت وشوێنی تەرمە شاراوەکانیان بۆتە قیبلەگای شۆرشگێران وئەو شوێنانەی وەک حەوشەی دادگای بەنێو شۆرشی سنە وخاوەرانی تاران و دارالرەحمەی شیراز وباغی رێزوانی ئیسفەهان، کە تەرمی پیرۆزیانی لێ شاردراوە بۆتە شوێنی سەردانی کردنی هەزاران خەڵک و وەک نمادی گیانبازی چاو لێدەکەن وهەموو سالێک لە یادی ئەو کارەساتەدابەگوڵ دەڕازێنرێتەوە. ئەوکەسانەی کە وەک کومیسیونی مەرگ دەست نیشان کران وخوێنی ئەو رۆڵە تێکۆشەرانەیان ڕشت بیجگە لە ریسوای شتێکی دیکەیان بە نسیب نەبووە وئەمرۆکە شاهێدی ئەوەین کە بەشێکیان بوونەتە ئوپوزسیونی رژیم وتەنانەت لە دەستبەسەریدا ڕاگیراوون. بەشێک لەو جینایەتکارانەی مێژوو بەرگی ریفۆرمیان لەبەرکردوە ودوای زیاتر لە سێ دەیە کوشتار وجینایەت لەدژی مرۆڤایەتی، بەشەرمەوە باسی کوشتاری زیندانیان دەکەن وبە جۆرێک لە جۆرەکان خۆی لێ دەدزنەوە.پێویستە خەڵکی ئێران وکومەڵگای جیهانی ئەو کارەسات وتاوانەی ئەو رژیمە لە یادنەکەن وبڕوا بەو کەسانەش نەهێنن کە بۆ درێژەدان بە حاکمیەتی دیکتاتۆرکە بۆ خۆیان بەشێک بوون لە پرۆسەی کۆمەڵکوژی زیندانیان، ئەمرۆکە بەرگی بەنێوچاکە خوازیان لە بەر کردوە و بەچاوی رەخنەگرانە لەو سەردەمە دەروانن. بەو پێیەی کە رژیم وتەواویەتی رژیم بە هەموو باڵ ولاباڵ وریفۆرمیست وئۆسولگەرا، پێناسەییکیان تا ئێستا بۆ زیندانی سیاسی نیە ودژیەتی لەگەڵ نیزام دەبەستنەوە بە شەڕ لەگەڵ خودا، هەموویان لە بازنەی بەرنامەی رژیم کە خۆی لە بۆچوونی خومەینیدا دەبینیتەوە دەخولێنەوە.بێگومان ئەو رۆژە نێزیکە کە هەموو ئەو کەسانەی لەو جینایەتە وباقی تاوانەکانی دیکە سەبارەت بە خەڵکی ئێران وکوردستان بەشداربوون، بەسزای خۆیان دەگەن.
بەرزو بەرێزبێت یادی ئەو زیندانیەسیاسیانەی کە بە خوێنی گەشیان، رۆحی بەرخودانیان لە وەڵات بەهێزتر کرد