شارام نازری: ئەگەر دەنگ و ڕەنگی ئێران گۆرانیم بڵاو بکاتەوە، گۆرانی ناڵێم رۆژی یەکشەممە 3ی رێبەندان، تەندیسی فەرهەنگ و هونەر لە ڤێستیڤاڵی نەتەوەکانی ئێران لە شاری کرماشان پێشکەش بە هونەرمەندی کورد شارام نازری کرا و لە هەمانکاتدا ناوبراو ڕەخنەی لە دەنگ و ڕەنگی رژێمی ئێران گرت.
شارام نازری: ئەگەر دەنگ و ڕەنگی ئێران
گۆرانیم بڵاو بکاتەوە، گۆرانی ناڵێم رۆژی یەکشەممە 3ی رێبەندان، تەندیسی فەرهەنگ و هونەر لە ڤێستیڤاڵی نەتەوەکانی ئێران لە شاری کرماشان پێشکەش بە هونەرمەندی کورد شارام نازری کرا و لە هەمانکاتدا ناوبراو ڕەخنەی لە دەنگ و ڕەنگی رژێمی ئێران گرت.
لەو ڕێوڕەسمەدا، ئەو هونەرمەندە کوردە ڕەخنەی لە دەنگ و ڕەنگی رژێمی ئێران گرت و گوتی: ماوەی ٣٧ ساڵە ئیدارەی دەنگ و ڕەنگ بەبێ ئیزنی من گۆرانییەکانم "کوپی ڕایت"دەکات و هەروەها بەبێ لە بەرچاوگرتنی هیچ ماف و حقووقێک بۆ من، و بەبێ ئیزنی خۆم گۆرانییەکانم بڵاو دەکەنەوە.
شارام نازری هەروەها، گوتی: دەنگ و ڕەنگی حکوومەت بە ماڵی هونەرمەندان بە ئەژمار دێت، کەچی ماوەی ٣٧ ساڵە هونەرمەندان لەو ماڵە بێبەشن.
شوالیەی ئاوازی کورد بە ئاماژەدان بەو خەڵاتە گوتی: ئەو خەڵاتە باشترین خەڵاتی ژیانی من دەبێت، بەڵام بارودۆخی ئێران بە شێوەیەکە کە کەسانێک کە دەیانهەوێ کارێک ئەنجام بدەن، لەلایەن هێندێ کەسەوە بەربەستیان بۆ دروست دەکرێت.
لەو ڕێورەسمەدا، هێندێک لە بەشداربوون داوایان لەو هونەرمەندە کوردە کرد کە گۆرانییان بۆ بڵێت، ئەوێش گوتی: من کاتێک گۆرانی دەڵێم کە دەنگ و ڕەنگ بڵاوی نەکاتەوە، ئەگەر بمزنیبا دەنگ و ڕەنگ بڵاوی دەکاتەوە هەرگیز نەدەهاتم.
ڕێوڕەسمی بەخشینی ئەو خەڵاتە فەرهەنگ و هونەرییەی کرماشان بەمەبەستی رێزگرتن لەکار و بەرهەمە هونەرییەکانی شارام نازری بووە.
شارام نازری ساڵی ١٣٢٨ لەشاری کرماشان لەدایک بووە و بە حوکمی ئەوەیکە بنەماڵەکەی لایەنگری هونەر بوون، هەر لە سەردەمی منداڵیدا، دایکی لەگەڵ شێعر و ئاواز ئاشنای کردووە و لە زۆربەی بەرهەمەکانیدا کەڵکی لە شێعرەکانی مەولانا وەرگرتووە و گۆرانییەکانی تێکەڵاوێکە لە سەبکی حیماسی و عێرفانی.