کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرینی سازمانی خەبات
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە خەبات مێدیا،بە داخەوە شێخ نوری شێخ ساڵح پێشمەرگەی دێرینی سازمانی خەبات خەڵکی گوندی شابەدین لەناوچەی شارباژێڕ لە کوردستانی گەرمێن بە هۆی نەخۆشی لە ئێوارەی ٨ی مانگی ٢ی ٢٠٢٦کۆچی دوایی کرد.
شێخ نووری خەڵکی کوردستانی پێشمەرگەی تێکۆشەری سازمانی خەبات بوو کە لە ساڵی ١٩٨٢ بۆ تا ساڵی ١٩٨٤ لەڕیزەکانی سازمان بوو وە لە چەندین جەنگی گەورە لە بەرانبەر هێزەکانی ڕژێمی ئاخوندی دەوری چالاکانەی گێڕاو لە ئەرکە پێسپێردراوەکاندا دڵسۆزانە تێدەکۆشا.
ناوەندی خەبات مێدیا بۆ کۆچی دوایی شێخ نووری سەرەخۆشی بە خانەوادەو خزمانی لە شاری سلێمانی و گوندی شابەدین ڕادەگەێنێ.
ڕۆحی شێخ نووری لەگەڵ هەموو شەهیدانی سازمانی خەبات و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان شاد بێت.



