بەشداری کۆمیتەی ئاڵمانیای سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە خۆپیشاندانێک لە شاری میونشن لە ئاڵمانیا
لە ڕێکەوتی ١٣،٠٢،٢٠٢٦ لە شاری میونشن ئاڵمانیا هاوکات لە گەڵ دەست پێ کردنی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ، سازمانی موجاهیدینی خەڵق و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و چەندین حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی دژ بە دەسەڵاتی ڕژێمی ئاخوندی و پاشایەتی خۆپیشاندانیان کرد ، تاکو دەنگی خۆیان بگەیەننە دەسەڵاتداران و کاربەدەستانی سیاسی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە هەموو جیهاندا ، و کاریگەری لەسەر بڕیاری سیاسەتی جیهانیدا دا بنێن و هەڵسوکەوتی خۆیان بەرامبەر بە ڕژێمی سێدارە و هەروەها فاشیستانی پاشایەتی بگۆڕن.
هۆکاری ئەو خۆپیشاندانە ئەوە بوو کە ڕێکخەرانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ڕێگەی نەدا کە نوێنەری ڕژیم ئاخوندی لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار ببێت و بە پێچەوانەوە کوڕی پاشای دەرکراوی پێشووی ئێرانیان ، دەعوەت کردە بوو.



