بەشداری نوێنەرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە مڕاسمی ٢٦ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ئاڵمانیا
بە پێی دەعوەت و بانگەشەی حزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بۆ کۆمیتەی ئاڵمانیای سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە ڕێکەوتی ١٤،٠٢،٢٠٢٦ لە شاری کۆڵن ، چەند ئەندامێکی سازمان خبات لەو مەراسیمەدا بەشداریان کرد و ساڵڕۆژی و ساڵیادی دامەزراندن و ئاشکرا کردنی ، کۆمەڵەیان رێز گرت ؛ وە هەروەها نوێنەرانی سازمان چەپکە گوڵێک و پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان ئاراستەی کۆمیتەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد.



