کۆبوونەوەی تەشکیلاتی کۆمیتەی سویسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
لەدرێژەی کار و چالاکی کۆمیتەی سویسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 20/02/2026 کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی بە بشداری بەرێز کاک جەلال خۆشکەلام بەرپرسی رێکخستنی کاری تەشکیلاتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە ئەوروپا و بەرێز ئازاد حوسین زادە بەرپرسی کۆمیتەی سویس سازمانی خەبات رێکخست .
شایانی باسە لەو کۆبوونەوەیەدا هەل و مەرجی ئێستای ئێران و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بوونی
هاوکاری و هاوفکری لە نێوان ئەحزابکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چالاکی و خۆ دەرخستنی زیاتری ئەندامانی کۆمیتەی سویسی سازمانی خەبات لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان باسی لێوە کرا و ئەندامانی کۆمیتە سویسی سازمانی خەباتیش بەڵێنیان دوپات کردەوە کە پاڵپشت و هاوکار و درێژەدەری رێبازی پڕ لەسەروەری سازمان بن.



