حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد و هاووڵاتییەکی تورک لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ جێ بەجێ کرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی ڕێبەندان، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی بۆکانی بەناوی “عوسمان قۆیتاسی†لە گرتووخانەی “دەریاâ€ی شاری ورمێ جێ بەجێ کرا.
حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد و
هاووڵاتییەکی تورک لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ جێ بەجێ کرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی ڕێبەندان، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی بۆکانی بەناوی “عوسمان قۆیتاسی” لە گرتووخانەی “دەریا”ی شاری ورمێ جێ بەجێ کرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەری هەنگاو، ئەو هاووڵاتییە بۆکانیە بە تاوانی “کوشتنی ئەنقەست” لەلایەن دادگای رژێمەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
هاوکات حوکمی سێدارەی هاووڵاییەکی ئازەری زمانی خەڵکی میاندواویش هەر لەو گرتووخانەیە بەڕێوە چووە.
ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە ئازەرییە “حامد حەمدوڵڵاهی” ڕاگەیەندراوە کە بە تۆمەتی “کوشتنی ئەنقەست” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.