بانگهێشت کردنی کۆمیتەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بۆ مەڕاسمی ٢٦ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵە و بەشداری ئەندامانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەو مەراسیمەدا
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بۆ بەرز راگرتنی یادی ٢٦ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵە و هەروەها بۆ ڕێزگرتن لە یادی گیان بەخت کراوی شهید هێرش ڕەنجبەر ، دەعوەتی لە کۆمیتەی ئاڵمانیای سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کرد کە لەو ڕێوڕەسمەدا بەشداری بکەن .
کۆمیتەی ئاڵمانیای سازمانی خەبات لە ڕێکەوتی ٢١،٠٢،٢٠٢٦ کاتژمێر ١٤ ، لەو مەراسیمەدا بەشداری کرد و پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە گەل چەپکە گوڵێک پێشکەشی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کرد .



