هه‌ینی 

8 ره‌شه‌مه2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رووی ڕاستەقینەی میراتگری دیکتاتۆری و شکۆی خەباتی کورد لە مەیدانی ئێستای شۆڕشدا

رووی ڕاستەقینەی میراتگری دیکتاتۆری و شکۆی خەباتی کورد لە مەیدانی ئێستای شۆڕشدا
شۆرشی حاجی


لەم قۆناغە چارەنووسساز و هەستیارەی مێژووی ئێستادا کە شەپۆلی ناڕەزایەتی و ڕاپەڕین سەرتاپای شارەکانی ئێرانی گرتووەتەوە و دەسەڵاتی سەرکوتکاری ئاخوندی لەبەردەم ئیرادەی پۆڵایینی خەڵکدا تووشی شڵەژان و ترسێکی گەورە بووە لێدوان و هەڵوێستە دوژمنکارانەکانی ڕەزا پەهلەوی کوڕی شای گۆڕبەگۆڕ دژی حیزبە تێکۆشەرەکانی کورد و نەتەوەکانی دیکە پەردەی لەسەر ڕووی ڕاستەقینەی ئەم کەسە هەلپەرستە هەڵماڵییەوە و دەریخست کە زهنییەتی پاوانخوازی و دیکتاتۆری و دژایەتیکردنی کورد لەم بنەماڵەیەدا نەخۆشییەکی بۆماوەییە و چارەسەر ناکرێت چونکە لە کاتێکدا کە ڕۆڵەکانی کورد لە ئێستادا و لەم ساتەوەختە مێژووییەدا لە سەنگەرەکانی پێشەوەی بەربەرەکانی و بەرخۆداندا دەجەنگن و حیزبە کوردییەکان بە ئەزموونێکی نیو سەدەیی و بە ڕێکخستنێکی تۆکمەوە بوونەتە داینەمۆ و بزوێنەری سەرەکی شەقام و ڕۆژانە خوێن دەبەخشن و قوربانی دەدەن بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەوی تاریکی ستەم بهێنن کەچی ئەم شازادە بێ تاج و تەختە لە بری پشتیوانی کردن لێیان خەریکی لێدان و تۆمەتبارکردنیانە بە جوداخوازي و دروستکردنی سیناریۆی خەیاڵی کە تەنها و تەنها لە بەرژەوەندی مانەوەی ڕژێم و سوپای پاسداراندایە و ئەمەش ئەو گومانانە دەکاتە یەقین کە جۆرێک لە هاوپەیمانی ژێربەژێر لە نێوان پاشایەتیخوازان و بەشێک لە باڵەکانی دەسەڵاتدا هەیە بۆ لێدان لە هێزی ڕەسەنی گەلانی ئێران بەتایبەت کورد کە هەمیشە سەرمەشق و پێشەنگی ئازادی بووە نالایقی و بێتوانایی ڕەزا پەهلەوی لەوەدایە کە ئەم کەسە لە تەواوی تەمەنیدا تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش تامی ناخۆشی و ئازاری نەکێشاوە و بەو سەروەت و سامانە ئەفسانەییەی کە باوکی لە قوتی خەڵکی ڕەش و ڕووتی ئێرانی دزیوە و بردویەتە دەرەوەی وڵات لە کۆشک و تەلاری وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا خەریکی ژیانی شاهانە و ڕابواردن و هایلایفی خۆیەتی و ئاگای لەوە نییە کە گەنجێکی کورد لە ئێستادا چۆن بە دەستی بەتاڵ و بە سنگێکی پڕ لە ئیمان بە ئازادییەوە ڕووبەڕووی فیشەک دەبێتەوە و چۆن زیندانەکانی ڕژێم پڕن لە تێکۆشەرانی حیزبە کوردییەکان کە لە ژێر ئەشکەنجەدا سرودی بەرخۆدان دەڵێنەوە ئەم حیزبە کوردییانە خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە شانازین و لە ئێستاشدا تاکە هێزن کە خاوەنی جەماوەر و دیسپلینی شۆڕشگێڕین و ئەگەر ئەوان نەبن شۆڕشەکە ئاراستەی ڕاستەقینەی خۆی ون دەکات بەڵام کوڕی شا کە خۆی بە میراتگری تاجێک دەزانێت کە بە خوێنی خەڵک سوور بووە دەیەوێت بە سووکایەتیکردن بەم هێزە مەزنانە خۆی لای شۆڤێنیستەکان شیرین بکات و خەون بەوەوە دەبینێت کە لەسەر حازری و بەبێ ماندووبوون بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات و جارێکی تر دەزگای ساواک و سەرکوت دابمەزرێنێتەوە و درێژە بە سیاسەتی تواندنەوە و سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەکان بدات کە باوکی بناغەکەی دانابوو بەڵام خەیاڵی خاوە چونکە خەڵکی هۆشیاری ئێستا زۆر باش دەزانن کە ئەوەی لە مەیدانەکەدا خوێن دەدات و قوربانی دەدات شایەنی ڕێبەرییە نەک ئەوەی کە لە یانە شەوانەکانی ڕۆژئاواوە خەریکی دەرکردنی بەیاننامەی بێ ناوەڕۆکە و تەنها هونەرەکەی ئەوەیە کە کوڕی دیکتاتۆرێکە قسەکانی ئەم دواییەی سەبارەت بە تمامییەتی ئەرزی و هێرشکردنە سەر حیزبەکان نیشانەی ترسی ئەوە لە هێزی بازووی کورد و ئەو یەکڕیزییەی کە خەریکە لە نێوان گەلاندا دروست دەبێت بۆیە هەوڵ دەدات بەم قسانە ئاو بکاتە ئاشی دوژمنەوە و ئەو وزە گەورەیەی شۆڕش کە ئێستا لە هەموو کات بەهێزترە پەرتەوازە بکات بەڵام مێژوو سەلماندوویەتی کە ئەو هێزەی ڕەگی لە ناو خاک و دڵی خەڵکدایە هەرگیز بە بای کەسانی دۆڕاو و سیاسییە ئاماتۆرەکان نالەرزێت و سەرکەوتن هەر بۆ ئەو پێشمەرگە و خەباتگێڕانەیە کە ئێستا لە چیاکان و شارەکانەوە نەخشەی ئایندەی ئێرانێکی ئازاد و دیموکرات دەکێشن نەک بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت بە پارەی دزراو و بە عەقڵییەتی کۆنی دیکتاتۆرییەوە خۆیان بەسەر خەڵکدا بسەپێنن و ببنە بەربەست لە بەردەم ئازادی و مافی ڕەوای گەلاندا

2 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رووی ڕاستەقینەی میراتگری دیکتاتۆری و شکۆی خەباتی کورد لە مەیدانی ئێستای شۆڕشدا

رووی ڕاستەقینەی میراتگری دیکتاتۆری و شکۆی خەباتی کورد لە مەیدانی ئێستای شۆڕشدا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران