بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ئێران، کە تیایدا رەوشی کەمینە نەتەوەییەکاندا، دەستبەسەرکرانی شارومەندانی سەر بە کەمینەکان لە ئێران بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2015دا، 8 لەسەد بەرز بووەتەوە و هەروەها سەپاندنی حوکمی زیندان لە لایەن دەزگای قەزایی رژێمی ئێرانەوە 95 لەسەد زیادی کردووە، و ئەم ئامارە باس لە 40 لەسەدی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە ساڵی ڕابردوو لە ئێراندا دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ئێران، کە تیایدا رەوشی کەمینە نەتەوەییەکاندا، دەستبەسەرکرانی شارومەندانی سەر بە کەمینەکان لە ئێران بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2015دا، 8 لەسەد بەرز بووەتەوە و هەروەها سەپاندنی حوکمی زیندان لە لایەن دەزگای قەزایی رژێمی ئێرانەوە 95 لەسەد زیادی کردووە، و ئەم ئامارە باس لە 40 لەسەدی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە ساڵی ڕابردوو لە ئێراندا دەکات لە باری کەمینە ئایینییەکاندا، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، 97 ڕاپۆرت لە لایەن ڕێکخراوی ئامارەوە تۆمار کراوە کە بەپێی ئەم ئامارانە 90 شارۆمەندی سەر بە کەمینە ئایینییەکان قۆڵبەست کراون، 9 حاڵەتی لێدان، 3 حاڵەتی داخرانی شوێنی بەجێهێنانی ڕێوڕەسمە ئایینییەکانی کەمینە ئایینیەکان و 195 حاڵەت پێشگرتن بە چالاکیی ئابووریی کەمینە ئایینیەکان، 40 حاڵەت بانگهێشت بۆ ناوەندە ئەمنی- قەزاییەکان و 49 حاڵەتیش بێبەش کردنی کەمینە ئایینییەکان لە خوێندن تۆمار کراوە. لەم نێوانەشدا کەمینە ئایینییە بەهاییەکان، 38 لەسەدى ئەم ئامارەیان لەسەر تۆمار کراوە.
لە باری ئازادیی ڕادەربڕین و بیروڕای جیاوازدا،561 ڕاپۆرت لە لایەن ڕێکخراوی ئامارەوە تۆمار کراوە کە 155 حاڵەت بۆ سنووردارکردنی ئینترنێت و فیلتێرکردنی ماڵپەرەکان، و 25 حاڵەت بۆ داخرانی چاپەمەنی و 3 حاڵەتی دەستێوەردانی بەئەنقەست لە کارکردی ئینترنێتیدا و 242 حاڵەت دەستبەسەرکرانی چالاکان و 215 حاڵەت لێدان و…هتد، تۆمار کراوە و هەروەها 2705 حاڵەتیش کۆکردنەوەی ماهوارە ڕاگەیەندراوە.
سەبارەت بە لەسێدارەدان لە ئێران، 320 حاڵەت ڕاگەیەندراوە، کە 457 حاڵەت حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و 508 کەسیش لەسێدارەدراون و 32 کەسیش لە بەر چاوی خەڵک لەسەر شەقامەکاندا لەسێدارە دراون.
لە باری فەرهەنگی و کولتوریی و چالاکانی ئەم بوارەدا، لە سەدا سەد بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەرکرانی چالاکانی فەرهەنگی ڕووی لە زیاد بوون کردووە.
لە باری چالاکانی کرێکاری دا، دەست بەسەر کردنی کرێکاران 88 لەسەد بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا زیادی کردووە.
سەبارەت بە خوێندکاران و پێشێل کردنی مافی خوێندکاراندا، لەچاو ساڵی ڕابردوو، 36 لەسەد بەرزتر بووەتەوە و لەباری پێشێل کردنی مافی پیشەوەراندا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، 46 لەسەد زیادی کردووە و هەروەها لە باری چالاکانی ژناندا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، 46 لەسەد حاڵەتەکانی پێشێل کردن و ڕێگری کردن لە چالاکانی بواری ژنان، ڕووی لە زیاد بوون کردووە.
زۆرترین ڕێژەی ئامارەکان لە بەشی دەستبەسەرکردنی شارومەنداندایە کە تەنیا لە یەک ساڵی ڕابردوودا 2467 حاڵەت دەستبەسەرکرانی شارۆمەندان و چاڵاکانی مەدەنی و سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رژێمەوە ڕوویان داوە.