یه‌ک شه‌مه‌ 

24 ره‌شه‌مه2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بە ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی ئامانجەکانی شەهیدانمان دێنە دی

بە ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی ئامانجەکانی شەهیدانمان دێنە دی
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران:

بە ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی ئامانجەکانی شەهیدانمان دێنە دی

 

کۆماری ئیسلامیی ئێران کە هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی شەڕەوە بە بەردەوامی بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستدرێژی و هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان چڕتر کردووە. هەر لە درێژەی ئەو دەستدرێژییانەدا شەوی ڕابردووش بنکەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانی هەولێر، سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان بە خەستی بەئامانج گیران. لەو هێڕشە کوێر و تێرۆریستییانەی کۆماری ئیسلامی و هێزەکانیدا بەداخەوە "ئیسماعیل ڕەحیمی"، پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و "وڵات تاهیر"، کارمەندی ئاسایشی فڕۆکەخانەی هەولێر شەهید بوون و چەند پێشمەرگەیەکی دیکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بریندار بوون.

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران وێڕای مەحکوومکردنەوەی دەستدرێژی و شەڕفرۆشییەکانی کۆماری ئیسلامی کە ئێستا ئیدی هەموو ناوچەکەی تووشی ناسەقامگیری ئەمنییەتی کردووە، سەبارەت بە شەهیدبوونی ئیسماعیل ڕەحیمی و وڵات تاهیر سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو شەهیدانە، خەڵکی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەکات.

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لەسەر ئەو باوەڕەیە هێرشە تێرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی پێشاندەری زەبوونی و دەستەوەستانی و هەروەها دوا پەلەقاژەکانی بۆ ڕاگرتنی دەسەڵاتە دیکتاتۆرییەکەیەتی.

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە خۆڕاگری و خەباتی بێ‌وچان بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی و بەدیهێنانی مافە نەتەوایەتییەکانی گەلەکەمان کە ئامانجی هەموو شەهیدانی کوردستانە شێلگیرانە بەردەوام دەبێت.

 

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران

١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی

7 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بە ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی ئامانجەکانی شەهیدانمان دێنە دی

بە ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی ئامانجەکانی شەهیدانمان دێنە دی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران