یه‌ک شه‌مه‌ 

24 ره‌شه‌مه2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هاوپه‌یمانیی هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ لەهەمبەر هێرشە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هەرێمی کوردستان هەڵوێستی هەبێت

هاوپه‌یمانیی هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ لەهەمبەر هێرشە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هەرێمی کوردستان هەڵوێستی هەبێت
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران

 هاونیشتمانییانی تێکۆشەر!

ناوه‌ند و  کۆڕ و کۆمەڵە‌  نێودەوڵەتییەکان!

هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەرەتای شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیلەوە هەتا ئێستا سەدان جار بە مووشەک و دڕۆن هێرشی کراوەتە سەر. لەو نێوەدا بنکەکانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئیران و کەمپە مەدەنییەکانی ئەم حیزبانەش لە هەرێمی کوردستان بەئامانج گیراون کە لە تازەترینی ئەو هێرشانەدا پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ناوی ئۆمید وەیسی و دوو پێشمەرگەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە ناوی فەخرەدین مورادی و ئیقباڵ ساڵحی شەهید بوون.

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بە توندی دەستدرێژی و  هێرشە مووشەکی و دڕۆنییه‌کانی کۆماری ئیسلامی و گرووپ و تاقمه‌ تێرۆریستییەکانی سه‌ر به‌و ڕێژیمه‌ بۆ سه‌ر  هه‌رێمی کوردستان و به‌ئامانج گرتنی شوێن و جێگەی ژیانی سڤیلی پەنابەرانی کوردستانی ئێران نیشتەجێ لە هەرێم و هەروەها هێرش بۆ سەر کۆنسوولخانە و بارەگای سیاسیی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان بە توندی مەحکووم ده‌کات. هاوکات داوا له‌ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات دژی هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌کانی ئه‌م ڕێژیمه‌ و میلیشیاکانی هەڵوێستی بەکردەوەی هەبێت. هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران ڕادەگەیەنێ کۆماری ئیسلامی لە نێوخۆی وڵاتدا بە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی ناڕازی و خۆپێشاندەران و بەبارمتەگرتنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و لە دەرەوەی سنوورەکانی بە قەیرانخوڵقێنی و هەڵگیرساندنی شەڕ و ناسەقامگیری هەوڵ دەدا تەمەنی دەسەڵاتەکەی چەندی دەکرێ درێژتر بکاتەوە. بۆیە پێویستە وڵاتان و کۆمەڵگەی جیهانی پشتیوانی نەتەوەکانی ئێران و ماف و داخوازییە ڕەواکانیان بن. هەروەها دژی دەستدرێژی و پەلامارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکەی ناوچە بوەستنەوە.

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران

٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ (١٣/٣/٢٠٢٦)

1 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هاوپه‌یمانیی هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ لەهەمبەر هێرشە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هەرێمی کوردستان هەڵوێستی هەبێت

هاوپه‌یمانیی هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ لەهەمبەر هێرشە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هەرێمی کوردستان هەڵوێستی هەبێت

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران