ڕۆژی ١٤ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی به‌رامبه‌ر ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، به‌هاوکاری به‌شێکی زۆر له ئه‌ندامانی لایه‌نه‌کانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانیی کوردستان و سازمانی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران و به به شداری جه ماوه‌رێکی زۆری دیاسپۆرا نشینی دانیشتووی وڵاتی سوید ، بۆ پشتیوانی له خه ڵکی زوڵم لێکراوی ئێران و دژ به سیاسه‌ته شه ڕانگێزیه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، کۆبوونه‌وه‌ییکی فراوانیان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوئێد به‌ڕێوه‌چوو، که تێیدا به‌شداربوان به دروشمی دژ به کۆماری ئیسلامی و سه‌ڵته‌نتخوازه‌کان و هه‌روه‌ها داوای ڕۆڵی کاریگه ری ده وله تی سوید و یه کێتی ئوروپا بوون بۆ پشتیوانی له داخوازیه کانی ئوپوزسیۆنی دژ به کۆماری ئیسلامی ئێران و پشتیوانی له خه ڵکی بێ دیفاعی ئێران و ده‌رکردنی کاربه‌ده‌ستانی سه‌فاره‌تی ڕژیم له وڵاتی سوئێد. شایانی باسه که ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات له‌م گردبونه جه‌ماوه‌ریه به‌شداریان کرد. له‌م کۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌دا جگه له په‌یامی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی کوردستان، په‌یامی سازمانی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران و، په‌یامی شوڕای میللی مقاومه خوێندرایه‌وه که تێیدا هێرشی درۆنی و موشه‌کی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر باره‌گاکانی سازمانی خه‌بات مه‌حکوم کراو سه‌ره‌خۆشی کرا له سازمانی خه‌بات و خه‌ڵکی کوردستان و ئێران، بۆ شه‌هیدکرانی دوو پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات. کومیته ی سویدی سازمانی خه‌بات ڕۆڵێکی چالاکی هه بوو و له م کۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌دا.





