سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٤.٠٣.٢٠٢٦رژیمی ئێران بە شەش مووشەكی بالیستیك هێرشی مووشەكی كردە سەر بارەگای سەربارەگایەکی فیرقەی ٧ی پیادەی دەڤەری ١ و هێزێکی فرقەی ٥ی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری شاری سۆران، بە داخەوە ٦ پێشمەرگە شەهید بوون و ٣٠ پێشمەرگە بریندار بوون.
هێرشی ترۆریستی و مووشەكی و درۆنی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئەو راستیەی سەلماندەوە كە ئەو ڕژیمە دژمنی سەرەكی گەلی كورد و هەموو كۆمەڵگەی ئینسانی و هەموو پێكهاتەو دەسەڵاتێكی دیموكڕاتیكە.
بێگومان هەر جۆرە پاشەكشەیەك لە بەرانبەر ئەو ڕژیمەداو گۆڕینی هەڵوێستی وەڵاتانی جیهان بە تێكڕاو ئەمریكا بە تایبەت، دەسەڵاتدارانی ئەو ڕژیمە دیكتاتۆرو جینایەتكارە زیاتر هان دەدا بۆ تاوان و جینایەت كردن و لە ئاكامدا دروست كردنی یۆمبی ئەتۆم و دروست كردنی مووشەكە بالیستیكە دوور مەوداكان، بە جۆرێك ئەمریكاو هەموو وەڵاتانی ئوروپایی بخەنە مەترسیەوە.
هاودەردی و پەژارەی قووڵی خۆم بە گەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و خانەوادەی شەهیدان،رێبەر عەبدوڵا،زكری بێخشاشی،رامین عادل،شەهاب بێخشاشی، كەیوان موزەفەر و پشتیوان مەلا موسا و خەڵكی خۆڕاگری هەرێمی كوردستان ڕادەگەێنم و هاوبەشی خەم وپەژارەیان دەكەم و هومێدوارم بریندارەكان بە پشتیوانی خوداو هەوڵی پزیشكەكان و كادری دەرمانی بە زوویی چاك بنەوە.
بابەشێخ حوسەینی
سێ شەممە ٢٤.٠٣.٢٠٢٦



