شه‌ممه‌ 

8 خاکه‌لێوه‌2726
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هێرشی دژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر باره‌گاکانی پێشمه‌رگه‌ پێشێلکردنەوەی سەروەریی سیاسیی هەرێمی کوردستانە

هێرشی دژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر باره‌گاکانی پێشمه‌رگه‌ پێشێلکردنەوەی سەروەریی سیاسیی هەرێمی کوردستانە
@saznmanixebat

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران:
هێرشی دژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر باره‌گاکانی پێشمه‌رگه‌ پێشێلکردنەوەی سەروەریی سیاسیی هەرێمی کوردستانە
کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی (٢٤ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی) لە دوو هێرشی جیاوازی مووشەکیدا له‌ ناوچەی سۆران بارەگایەکی فیرقەی ٧ی پیادەی دەڤەری ١ و هێزێکی فیرقەی ٥ی پیادەی هێزی پێشمەرگەی هه‌رێمی کوردستانی کردە ئامانج. له‌و کرده‌وه‌ دژمنکارانەیە‌دا ٦ پێشمەرگە شەهید بوون و زیاتر لە ٣٠ پێشمەرگە و هەروەها ژمارەیەک لە دانیشتووانی سڤیلی هەرێمی کوردستان بریندار بوون.
هێرشی مووشەكی و درۆنی سپای تێرۆریستیی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندە سەربازی و مەدەنییەکانی هەرێمی كوردستان کە لە ڕۆژەکانی یەکەمی هەڵگیرسانی شەڕەوە بەردەوام بوون، پێش هەموو شتێک دەرخەری دژمنایەتیی ئەو حكوومەتە جینایەتكارە لەگەڵ نەتەوەی كورد لە هەموو بەشەکانی كوردستانە.
هاوپەیمانی هێزە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران وێڕای هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی ئەو شەهیدانە و خەڵکی هەرێمی کوردستان، جارێکی دیکەش هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی و هێزە نیابەتییەکانی لە نێوخۆی عێڕاق بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە توندی مەحکووم دەکا و داوا لە وڵاتانی هاوپەیمان و کۆمەڵگەی جیهانی دەکا بەرهەڵستی دەستدرێژی و دژمنکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ببنەوە و هەڵوێست و کاردانەوەی خێرایان لەهەمبەر پێشێلکردنی سەروەریی سیاسیی هەرێمی کوردستان و تاوانە جەنگییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەبێت.
هاوپەیمانی هێزە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران
٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی (٢٤/٣/٢٠٢٦)
3 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی دژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر باره‌گاکانی پێشمه‌رگه‌ پێشێلکردنەوەی سەروەریی سیاسیی هەرێمی کوردستانە

هێرشی دژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر باره‌گاکانی پێشمه‌رگه‌ پێشێلکردنەوەی سەروەریی سیاسیی هەرێمی کوردستانە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران