یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

لە ماوەی 9 مانگدا 12 هەزار کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیان داوە

لە ماوەی 9 مانگدا 12 هەزار کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیان داوە

رێکخراوى پزیشکی قانوونی رژێم لە راپۆرتێکدا باس لەوە دەکا کە لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا لە ئێران 12 هەزار و 751 کەس بە هۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیان داوە.
رۆژی سێ شەممە 5ی رێبەندان، هەواڵدەری حکومەتی ئیرنا لە راپۆرتێکدا لە زاری ئەو ناوەندەی رژێمەوە نووسی کە لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا 263 هەزار و 904 کەسیش بەهۆی ئەو رووداوانەوە بریندار بوون.








رێکخراوى پزیشکی قانوونی رژێم لە راپۆرتێکدا باس لەوە دەکا کە لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا  لە ئێران 12 هەزار و 751 کەس بە هۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیان داوە.

رۆژی سێ شەممە 5ی رێبەندان، هەواڵدەری حکومەتی ئیرنا لە راپۆرتێکدا لە زاری ئەو ناوەندەی رژێمەوە نووسی کە لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا 263 هەزار و 904 کەسیش بەهۆی ئەو رووداوانەوە بریندار بوون.

لەو راپۆرتەدا هاتووە کە تەنیا لە مانگی رەزبەری 95دا، 1140 کەس کوژراون و 26 هەزار و 370 کەسیش بریندار بوون.

ئەو ئامارانە دەرخەری روودانی کارەساتێکە لە وەلاتی ئێران، هەر بۆیە جێی خۆیەتی پێش ئەوەی خەسارناسی بۆ بکەین بەراوردێک بکەین لە نێوان ئێران و هەندێ وەلاتی دیکە لە باری رووداوی هاتووچۆوە.

رێژەی زیانی رووداوی هاتووچۆ لە ئێران 25 ئەوندەی ژاپۆن و 2 ئەوندەی وەلاتی تورکیەیە.

لە ئینگلیس لەگەڵ ئەوەی کە سێ ئەوندەی ئێران ترۆمبێڵی تێدایە بەڵام رووداوی هاتووچۆ 322 ئەوندەی ئێران کەمترە.

لە وەلاتی هولەند کە حەشیمەتەکەی 17 ملوێنە لە ساڵدا تەنیا 200 کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە دەمرن.

ئەمریکا لەگەڵ ئەوەی زۆرترین رێژەی کەرەستەی گواستنەوەی لەخۆ گرتووە یانی 250 ملوێن دەزگا، بەڵام زیانی جادەیی لەو وەلاتە سێ یەکی ئێرانە.

لە سوئیدیش ئەو ژمارە نۆ یەکی ئێرانە.

وەک دەبینین لە وەڵاتگەلێک کە چەند ئەوندەی ئێرانیش ماشین و کەرەستەی گواستنەوەی تێدایە بەڵام رێژەی رووداوی هاتووچۆ کەمترە، هۆکەی چیە؟

لە رووداوی هاتووچۆدا سێ هۆی مرۆڤ، جادە و کەرەستەی گواستنەوە دەوریان هەیە. بەڵام دەسەڵاتدارانی رژێم مرۆڤ دەکەنە هۆی سەرەکی بۆ ئەوەی خەڵک بە تاوانبار بزانن، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی بەرزبوونی رێژەی رووداوی هاتووچۆ لە ئێران بەهۆی خراپی جادەکانەوەیە، بەشێوەیەک کە 73.8 لەسەدی رووداوەکانی کە دەبنە هۆی مردن، بەهۆی کەمی پانتایی جادەکانەوەیە.

هەر لەم بارەوە وەزیری جادە و شارسازی رژێم گوتوویەتی: سەرمایەگوزاریەکی زۆر کەم لە بەشی راگرتنی جادەکانی وەڵاتدا کراوە. هەر بۆیە لە ئێستادا زیاتر لە 40 لەسەدی جادەکانی وەڵات لە رەوشێکی خراپدان.

یەکێکی دیکە لە هۆکانی رووداوی هاتووچۆ کەرەستەی گواستنەوەیە، هەژاری و نەداری خەڵکی ناچار بە بەکارهێنانی ماشینی کۆن و بێ کەڵک کردووە کە ئەوەش رێژەی رووداوەکان بەرز دەکاتەوە. لەلایەکیش ژمارەیەک دز کە دەستیان بەسەر پیشەسازی ماشیندا گرتووە، ماشین بە کوالیتێکی زۆر نزم بەرهەم دێنن بۆ نمونە ترۆمبێڵی پراید خولقێنەری 24 لەسەدی رووداوەکانی جادەیە. ئەو ترۆمبێڵە بە هۆی سووکی و شێوەی ئایرۆ دینامیکیەکەی کاتێک بە توندی بروات لە زەوی مەودا دەگرێ وە ئەوە وزەیەک دروست دەکا بەناوی وزەی لیفت، کە وەرگەرانی ترۆمبێڵەکە ئاسانتر دەکات، زیاتر لە 50 ملوێن لەو جۆرە ترۆمبێڵە لە بازاردایە و بە دەست خەڵکەوەیە.

لە نێو 190 وەلات ئێران لە پلەی 189مین وەڵاتدایە، کە ئەوە دەرخەری کارەساتەو تەنیا خەڵکی ئەو وەڵاتە نرخەکەی دەدەن.

7 ساڵ و 9 مانگ و 30 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە ماوەی 9 مانگدا 12 هەزار کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیان داوە

لە ماوەی 9 مانگدا 12 هەزار کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیان داوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران