سەناتۆر جۆزێف لیبێرمەن سەرۆکی گروپی یەکیەتی دژ بە بەرنامەی ناوکەیی لە وتووێژ لەگەڵ بڵاوکراوەی فەرانسەوی "لەزە ئێکۆ" پێش بینی کرد کە بە هاتنە سەرکاری دۆناڵد ترامپ سیاسەتی ئەمریکا لە بەرامبەر رژێمی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕانی بەسەردا دێ.
ناوبراو هەروەها وتی: دۆناڵد ترامپ دەبێ لە بەرامبەر بچوکترین کردەوەی رژێمی ئێران دژ بە قانوون و بەڵێنە نێونەتەوەییەکانی لە بابەتی ناوکەیی، موشەکە دوورهاوێژەکان، پشتیوانی لە تیرۆریزم، تێکدانی ئاسایشی وەڵاتانی جیران و مافی مرۆڤ سیاسەتێکی هێرشبەرانە جێبەجێ بکات.
رۆژنامەی فەرانسەیی "لە زە ئێکۆ" تەئکیدی کردەوە کە زۆرێک لە بەرپرسانی ئەمریکایی کە هیچ نزیکایەتیەکی سیاسیان لەگەڵ دۆناڵد ترامپ دا نیە، لەو باوەڕەدان کە رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژێمی ئێران ئامانجی خۆی بەدەست نەهێناوە. یانی رژێمی ئێرانی ناچار بە هەڵسوکەوتی باشتر لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ناوخۆی وەڵات نەکردوە.
23 کەس لە سەفیران، سەناتۆر، نزامیەکان و کارناسانی هەواڵگری و دیپلۆماتەکانی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ ترامپ بە پشت بەستن بە پەرەسەندنی ئێعدامەکان لە رژێمی ئێراندا و کردەوەکانی ئەو رژێمە لە سوریە و عێراق وتوویانە کە حکومەتی تاران نە تەنیا قازانجەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەکاتە ئامانج، بەڵکوو بە نهێنی پشتیوانی لە تیرۆریستانی داعش دەکا. ئەو کەسانە لەو نامەدا داوا لە حکومەتی ترامپ دەکا دژ بە رژێمی ئێران پشتیوانی لە سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران بکات.