دەسەڵاتدارە ستەمکارەکارەکان ڕوو ڕەشی مێژوون
مێژووی مرۆڤایەتی هەمیشە پڕ بووە لەو حیکایەت و باسی ئەو ساتانەی کە دیکتاتۆرەکان تێیدا گەیشتوونەتە خاڵی کۆتایی جینایەتکاری تاوانباریی.
لەو چوارچێوەیەدا ڕژێمی داگیرکەری ئاخوندی ئێستا لە دوایین قۆناغی ستەمکاری و مرۆڤ کوژییدا.
لەم ڕۆژانەدا دەزگا سیخوڕی و ناوەندە پڕوپاگەندەییەکانی ڕژێم دەستیان کردووە بە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی چەند خۆفرۆش و بەکرێگیراوێک بە مەبەستی نیشاندانی هێز و ئیعتباری چواویان،ئەم جۆرە نمایشە کارتۆنییانە تەنیا بۆ شاردنەوەی ترسی ناوخۆیی و شەڕی دەروونییە بۆ ئەوەی بە هێزە دۆڕاوەکانی خۆیان بڵێن کە بە زمانی هەڕەشەو نمایشی بەکرێگیراوانی بڵاوی بکەنەوە هێشتا کەسانێک هەن لایەنگری ئەو دەسەڵاتەن.بەڵام ئەوەی ڕژێم لێی تێناگات ئەوەیە کە گەلی کورد و شۆڕشگێڕانی کوردستان دەیان ساڵە لە جەنگێکی بەردەوامدان و بەم شانۆگەرییە بێمانایانەو شکەنجەو ئیعدام،ورەیان ناشکێت.
ئاشکرایە پێشمەرگەکانی کوردستان و تێکۆشەرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران جیدی ترن لە تێکۆشان و لەو ڕۆژەوەی کە بناغەی سازمانی خەبات لەسەر دەستی جەنابی مامۆستا شێخ جەلالەدینی حوسێنی دامەزراند تەنیا یەک بژاردەمان لەبەردەمدا پێداگریە لە سەر رێبازی کوردایەتی و تا ڕووخانی تەواوەتی ڕژێمی ئاخوندیی بەردەوام دەبین.
ئێمە ئەو کاتە تەسلیم نەبووین کە ڕژێم لە ترۆپکی هێزدا بوو،بێگومان ئێستا کە رژیم لە لێواری گۆڕی دایە بە نمایشی چەند بەکرێگیراوێکی چلکاوخۆر لە رووخان و لە ناوچوون رزگاری نابێت.
ئەو چڵکاو خۆرانە، تۆڵەی جاشایەتی و خیانەت بە خەڵکیان لە لایەن دادگای گەلەوە لێدەکرێتەوەو لە ئێستادا توانای بەرەوڕووبوونەوەی پێشمەرگەیان نییە و ناتوانن بەر بە لافاوی تووڕەیی خەڵک بگرن.
دەسەڵاتدارانی ڕژێم باش دەزانن کاتی ڕۆیشتنیان هاتووە و ئەم جۆرە جووڵانە تەنیا پەلەقاژەی مەرگە. شۆڕشگێڕانی کورد بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە بەرەو ڕووخاندنی کۆشکە ستەمکارییەکان هەنگاو دەنێن. ڕژێم و بەکرێگیراوەکانی دەزانن ئازادیخوازان و پێشمەرگەچاوترسن و بەکرێگیراوە لە سزا و دادگایی گەل ڕزگاریان نابێت.



