رۆژی سێ شەممە 5ی رێبەندانی 95،
هەواڵدەری رۆیتێر، لە زمان سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە کە دۆناڵد ترامپ دەیهەوێ ئەمرۆ چوارشەممە فەرمانێک بۆ سنووردار کردنی کۆچ کردن لە هەندێ لە وەلاتان کە ئێرانیش دەگرێتەوە، واژۆ بکات.
راوێژکارانی نوێنەرانی کۆنگرە و کارناسانی کۆچ کە نەیانویستوە ناویان بڵاو بکرێتەوە بە هەواڵدەری رۆیتێریان وتووە: سەرۆک کۆماری ئەمریکا چەندین فەرمان لە پێوەند بە کۆچبەران دەردەکا. ئەو فەرمانانە سەبارەت بە سنووردار کردنی سەردان بۆ ئەمریکا لەلایەن پەنابەران و هەندێ کەسی دیکە لە عێراق، لیبی، سوماڵی، سودان، سوریە و یەمەنە کە ویزای ئەمریکایان هەیە.
دۆناڵد ترامپ ساڵی رابردوو لە دوای هێرشەکانی پاریس کە 130 کەس تیایدا کوژران، گوتی دەبێ پێش بە هاتنی هەموو موسڵمانان بۆ ئەمریکا بگیردرێ. بەڵام دوایی تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە دژی موسڵمان نیە بەڵکوو دژی ترۆریستە.