پێنچ شه‌مه‌ 

4 پووشپه‌ڕ2726
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کاک مەلا قادر شریعەت‌پەنا لە شاری ئۆسلۆ لە وەڵاتی نۆروێژ بە خاک سپێردرا 

کاک مەلا قادر شریعەت‌پەنا لە شاری ئۆسلۆ لە وەڵاتی نۆروێژ بە خاک سپێردرا 
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

ئەمڕۆ۳ی پوشپەڕی ۱٤٠٥، لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نۆروێژ، مەراسیمی بەخاکسپاردنی تێکۆشەر و ئەندامی دێرینی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، خوالێخۆشبێت مەلا قادر شریعەت‌پەنا مەراسیمی پرسە و سەرخۆشی بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمی بە خاک سپاردن و پرسەی کاک مەلا قادر بە بەشداری ئەندامانی خانەوادەو وژمارەیەک لە بەرپرسان، ئەندامان و لایەنگرانی
سازمانی خەبات و هاوڕێ و دۆستانی کۆچکردوو بەڕێوەچوو.لە کاتی  بەخاکسپاردنی تەرمی پیرۆزی ناوبراو، ئاماژە بە خەبات و ماندووبوونی ساڵانی ڕابردووی کاک مەلا قادر لە ڕێگای ئازادی و مافەکانی گەلی کورد کرا.

بەشداربووان لە پرسەی ماتەمینی،وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی بەڕێزی شریعەت‌پەنا، یادی ئەو تێکۆشەرەیان بەرز ڕاگرت و بەڵێنیان نوێ کردەوە کە درێژەپێدەری ڕێبازی سازمانی خەبات هەموو شەهیدان و تێکۆشەرانی گەلی کورد بن.

یادی کاک مەلا قادر شریعەت‌پەنا هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە و ڕوحی شاد و جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

17 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کاک مەلا قادر شریعەت‌پەنا لە شاری ئۆسلۆ لە وەڵاتی نۆروێژ بە خاک سپێردرا 

کاک مەلا قادر شریعەت‌پەنا لە شاری ئۆسلۆ لە وەڵاتی نۆروێژ بە خاک سپێردرا 

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران