خەباتمێدیا: ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 1ی گەلاوێژی 1394 بەرانبەر بە ٢3/٧/٢٠ ١٤ لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات رێورەسمی پێنجمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی دامەزرێنەری سازمانی خەبات و رێبەریی نەتەوەیی گەلی کورد بە ئامادەبوونی بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی و بەشداری سەرکردایەتی سازمانی خەبات و هەروەها ئەندامانی سازمانی خەبات بە چەند ئایەت لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد و پاشان دەقیقەیێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستان و بە تایبەتی مامۆستای نەمر راگەێندرا.
پاشان داوا لە بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری
ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 1ی گەلاوێژی 1394 بەرانبەر بە ٢3/٧/٢٠ ١٤ لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات رێورەسمی پێنجمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی دامەزرێنەری سازمانی خەبات و رێبەریی نەتەوەیی گەلی کورد بە ئامادەبوونی بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی و بەشداری سەرکردایەتی سازمانی خەبات و هەروەها ئەندامانی سازمانی خەبات بە چەند ئایەت لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد و پاشان دەقیقەیێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستان و بە تایبەتی مامۆستای نەمر راگەێندرا.
پاشان داوا لە بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کرا کە پەیامەکەی بەو بۆنەوە پێش کەش بکات. بەرێزیان لەووتارێکدا دا تیشکی خستە سەر چەندین لایەنی بەرزی کەسایەتی مامۆستای نەمر و بە ئاوردانەوە لە کەسایەتیە دەگمەنەکەی مامۆستا باسی چەندین وێستگەی گرینگی ژیانی جەنابی مامۆستای کرد. بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی لە قسەکانی دا ووتی: مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی لەگەڵ باوەری بە ئایینی ئیسلامی پیرۆز، هەمیشە هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی لە سەر پێکەوە کارکردنی تێکرای بیروبۆچونەکانی کوردستان لە پێناو گەیشتن بە دیموکراسی بەو شێوە بوو کە کوردستان موڵکی تێکرایی هەموو دانیشتوانیەتی و پێویستە به گشتی لە غەمی داهاتوو و چارەنووسیدا بین.مامۆستا باوەری قووڵی بە ئوسووڵ و بنەماکانی دیموکراسی بوو و هەر لەو چوارچێوەدا بە بەردەوامی داوای یەک دەنگی و یەک هەڵویستی تێکرای لایەنە سیاسیەکانی گۆرەپانی کوردایەتی دەکرد. بەرێز بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات لە پاش ئاماژە بە بەشێک لە تایبەتمەندییە سیاسی و نەتەوەییەکانی مامۆستای نەمر هاتە سەر باسی ناوچەکە و دۆخی کورد لە ئاستی گشتیدا و لەو پێ,ەندییدا ئاماژەی بە دۆخی ئێستای کوردستانی عێراق و هەڵ و مەرجی تایبەتی ئەو بەشەی کوردستان و هەروەها رێکەوتننامەی رژیمی ئێران لەگەڵ وەڵاتانی 1 زێدە 5 کرد.
لەدوای ووتەکانی بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پەیامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە لایەن بەرێز کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامی رێبەرایەتی سازمانی خەبات پێش کەش کرا. پەیامی رێکخراوی ئافرەتان لە لایەن بەرێز خاتوو شیلان ئەندامی رێبەرایەتی و دەستەی بەرێوەبەرایەتی کومیتەی ئافرەتانەوە پێش کەش کرا و هەوەرها پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە لایەن بەرێز کاک ئارامسلێمانی بەرپرسی رێکخراوی لاوان پێش کەش کرا لە ناوئاخنی رێورەسمەکە چەندین شیعر و پەخشانی بە پێز لە یادی مامۆستای نەمر بە دەنگی بەرێز کاک رێبواری حسینیەوە پێش کەش کرا.دواهەمین بەشی رێورەسمەکە پیشان دانی فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر چەندین قۆناغی گرینگی ژیانی سیاسی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی بوو.