رۆژی سێ شەممە 5ی رێبەندانی 1395، کونفرانسێک لە کۆنگرەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە ئامادەبوونی ئەندامانی پلەبەرزی هەردوو حیزبی کۆماریخواز و دیموکرات، راوێژکارەکانی کۆنگرە و نوێنەری ناوەندەکانی ئێرانیان لە ئەمریکا، لە ژێر ناوی "حکومەتی نوێی ئەمریکا و بژاردە سیاسیەکانی ئێران" بەرێوەچوو.
وتاربێژانی ئەو کونفرانسە کە هاوکات بوو لەگەڵ کۆبوونەوەکانی متمانەدان بە وەزیرەکانی حکومەتی نوێ لە ئەنجومەنی سەنا، بریتین لە:
ئەلیوت ئەنگل سەرۆکی دیموکراتەکان لە کۆمیتەی کاروباری دەرەوە
ئیلیانا رەزلێهتینن، سەرۆکی ژێر کۆمیتەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئافریقا
دیانا روهرا باکر، سەرۆکی ژێر کۆمیتەی ئوروپا و هەرەشە بەهێزەکان
تد پۆ سەرۆکی ژێر کۆمیتەی تیرۆریزم، قەدەغە کردنی لەبەر گرتنەوەو تەجارەت
برد شێرمەن، لە ئەندامانی بەرچاوی دیموکراتەکان لە کۆمیتەی دەرەوە
شیلا جکسون لی، ئەندامی پلەبەرزی کۆمیتەی ئاسایشی ناوخۆ و کۆمیتەی داد
پال گوسار، ئەندامی کۆمیتەی چاوەدێری لەسەر کاروباری حکومەت
پائولو کازاکا
پرۆفیسۆر ریموند تنتر و نوێنەرانی ناوەندە ئێرانیەکانی ئەمریکا.
نوێنەرانی کۆنگرە لە وتارەکانی خۆیاندا، لەگەڵ تەئکید کردنەوە لە خەڵکی ئێران و مقاومەتی ئێران و بە رێزگرتن لە هەوڵەکانی ئەو مقاومەتە بۆ وەدەست هێنانی ئازادی و دیموکراسی، سیاسەتی نزیکی و سازکردن لەگەڵ رژێمی ئاخوندەکانیان رەد کردەوە و خوازیاری لێپێچینەوە لەو رژێمە بە هۆی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ناوخۆی ئێران و هەناردەکردنی تیرۆریزم و دەستێوەردان لە ناوچەکە بوون، وتارخوێنان هەروەها پێداگریان لەسەر جێگیرکردنی سپای پاسدارانی رژێمی ئێران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی و جێگیرکردنی ناوی شکەنجەکەران و بکوژان و پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە ئێ{ان لە لیستی رەشی ئەمریکا بوون.
|