دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا گوتی
کاتێک ئەمریکا چووە عێراقەوە و دوایی پێشکەشی رژێمی ئێرانی کرد هەڵەیەکی گەورەو کارەساتبار بوو. ناوبراو تەئکیدی کردەوە کە رێگەچارەهایەک لەوانە رێگەچارەی سەربازی بۆ دۆخی عێراق هەیە کە پێش لە بەرێ,ەبردنی ئاشکرای ناکا.
رۆژی پێنج شەممە دۆناڵد ترامپ لە ووتوێژ لەگەڵ تەلەفزیۆنی "ئەی بی سی" وتی: نارەحەتە بە سیاسەتەکانی پێشووی وەلاتەکەی لە عێراق و دوایی عێراقی بە تەنیا بە جێهێشت و ئەو کارە بۆشاییەکی دروست کرد کە رژێمی ئێران و تیرۆریستانی داعش پریان کردەوە.
ناوبراو زیادی کرد کە عێراق بەرامبەر بە رژێمی ئێران هێزی هەبوو و ماوەیەکی دوور و درێژ لە شەڕدا بوون و ئەو شەرانە بەردەوامی هەبوو تا ئەوەی کە ئەمریکا هەڵەیەکی کارەساتباری کرد و چووە عێراقەوەو دوایی پێشکەشی رژێمی ئێرانی کرد.