رۆژی پێنج شەممە 7ی رێبەندانی 95، ترزا می
سەرۆک وەزیری بریتانیا لە کۆری ئەندامانی پارتی کۆماری ئەمریکا لە فیلادلفیا وتی: کاری سەرەکی بریتانیا لە رۆژهەلاتی ناوەراست بەرەورووبوونەوەی دەستێوەردان و کاری تێکدەرانەی رژێمی ئێرانە.
هەروەها هەنگاوی یەکەمی ئێمە پشتیوانی لە هاوپەیمانەکانمان یانی وەڵاتانی کەنداوی فارسەو لە بەرامبەر هەوڵە مەترسیدارەکانی رژێمی ئێران بۆ پەرەپێدانی نفوز و دەسەڵاتی خۆی لە تاران تا دەریای مەدیتەرانە دەوەستینەوە.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە، ترزامی لە وتەکانی خۆیدا ئیشارەی بە هاوکاری مارگرت تاچر و رۆنالد رەیگان لە کاتی شەری ساردا کرد و وتی: ئێمە، دوو وەڵات بەرپرسایەتی هاوبەشمان بۆ بەرێوەبەری هەیە، چۆن دەکرێ خەڵک هەنگاو بۆ پێشەوە بنێ ئێمە پاشەکشە بکەین، ئەوە بۆ ئەمریکا و بریتانیا و جیهان باش نیە. هەر چەند وەها کارێک بە مانای ئەوە نیە بۆ سیاسەتە شکست خواردووەکانی رابردوو بگەرێینەوە. رۆژگارێک کە ئەمریکا و بریتانیا بە دەستێوەردان لە وەڵاتانی سەربەخۆی دیکە هەوڵیان دەدا کە جیهان بەو شێوەی کە خۆیان مەبەستیانە دارێژن. بەڵام هیچکام لەم دوو وەڵاتە ناتوانن دەست لەسەر دەست دانێن و کارێک نەکەن.
ناوبراو لە قسەکانی دا وێرای بەرگری لە رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژێمی ئێران تەئکیدی کردەوە کە دەبێ لەگەڵ پێشێلکاری تیایدا بە پەلەو زۆر بە برشتانە هەلسوکەوت بکرێ. سەرۆک وەزیری ئینگلیس وتی: رێکەوتنی ناوکەیی ئەگەری دەستراگەیشتنی رژێمی ئێران بە چەکی ناوکەیی بۆ ماوەی دە ساڵ دواخستووە. ئەو رژێمە 13 هەزار سانتریڤوژ لەگەڵ دامەزراوەکانی پێوەندیدارەکان وەلا ناوە. ئەوە بۆ ئاسایشی ناوچەکە گرینگە. بەڵام دەبوو بەشێ,ەیەکی زۆر دەقیق چاودێری بکرایە و لەگەڵ هەر جۆرە پێشێلکاریەکدا بە پەلەو بە برشتانە هەڵسوکەوتی لەگەل بکرایە.