رۆژی هەینی 8ی رێبەندان رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە رەوشی نالەباری دەرهێنەری کورد کەیوان کەریمی لە زیندانی ئەوین نیگەرانی دەربری و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە دۆخی ئەو دەرهێنەرە بوو.
رۆژی هەینی 8ی رێبەندان رێکخراوی لێبوردنی
نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە رەوشی نالەباری دەرهێنەری کورد کەیوان کەریمی لە زیندانی ئەوین نیگەرانی دەربری و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە دۆخی ئەو دەرهێنەرە بوو.
ئەو رێکخراوە لە بەیاننامەکەی دا ڕایگەیاندووە: کەیوان کەریمی زیندانیی کورد تووشی نەخۆشیی “نایچە” و “هەوی سییەکان” بووە و سەرەڕای پێویستیی خێرا بە پێڕاگەیشتنی پزیشکی لە دەرەوەی زیندان، بەهۆی پێشگیریی بەرپرسانی زیندان لەو مافە بەری کراوە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەو بەیاننامەیەدا نووسیویەتی، زۆربەی زیندانییانی سیاسی لە مافی پێڕاگەیشتن و چارەسەریی پزیشکی بێبەش کراون و ئەو کارەی بەرپرسانی زیندان بە ئەنقەست و بێبەزەییانەیە و مەبەستی دروست کردنی کەشی ترس و تۆقاندن، یان ناچارکردنی زیندانییان بە دانپێدانانی زۆرەملێ ئەنجام دەدرێت.
کەیوان کەریمی دەرهێنەری کوردی بەندکراو لە بەندی هەشتی زیندانی ئەوین، لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی خوێنڕێژیی سییەکانییەوە چەندین جار ڕەوانەی بەشی دەرمانیی زیندان کراوە و پزیشکەکان پێویستیی چارەسەریی ناوبراویان لە نەخۆشخانە بە بەرپرسانی زیندان ڕاگەیاندووە، بەڵام دەزگای سەرکوتگەری “قەزایی”ی ڕێژیمی ئێران خۆی لە ناردنی ئەو زیندانییە بۆ نەخۆشخانە بواردووە.