سەرۆکی هەیئەتی بەرێوەبەری یەکیەتی "مریشک" لە تاران باسی لە سەرهەڵدان و بەڵاوبوونەوەی ئانفڵانزای پەلەوەر لە 15 پارێزگا کرد و وتی: لە ئێستادا پارێزگای قوم لەو بارەدا لە دۆخێکی باشدا نیە و لە ئیسفەهانیش ئەمدواییانە رەوشەکە حەستەم بووە.
سەرۆکی هەیئەتی بەرێوەبەری یەکیەتی
"مریشک" لە تاران باسی لە سەرهەڵدان و بەڵاوبوونەوەی ئانفڵانزای پەلەوەر لە 15 پارێزگا کرد و وتی: لە ئێستادا پارێزگای قوم لەو بارەدا لە دۆخێکی باشدا نیە و لە ئیسفەهانیش ئەمدواییانە رەوشەکە حەستەم بووە.
ناسر بنی پوور لە وەلامی ئەو پرسیارە کە رێژەی چەندە مریشکیان لە ناوبردوە، گوتی: ئامارێک کە بەرپرسان رایانگەیاندوە لە دەوری 5 بۆ 6 ملوێن دانە مریشکە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: بە هۆی ئەوەی ئەو مریشکانەی تەمەنیان لە 80 حەوتوو زیاتر، بیمە نایگرێتەوە، خاوەن مریشکەکان لە ترسی ئەوەی تووشی کێشە بن و پووڵیان پێ نەگا، ئەو مریشکانەش رەوانەی کوشتارگاکان دەکەن.