ستاری مەحمودی، جێگری وەزیری وزە لە حکومەتی ئاخوند رۆحانی دیانپێدانا کە: حەوت شاری کرمان، زاهیدان، بەندەر عەباس، مەشهەد، یەزد، ئیسفەهان و بوشەهر ئەو شارانەن کە قەیرانی کەمی ئاویان هەیە.
ستاری مەحمودی، جێگری وەزیری وزە لە حکومەتی
ئاخوند رۆحانی دیانپێدانا کە: حەوت شاری کرمان، زاهیدان، بەندەر عەباس، مەشهەد، یەزد، ئیسفەهان و بوشەهر ئەو شارانەن کە قەیرانی کەمی ئاویان هەیە.
ناوبراو هەروەها زیادی کرد: کێشەی سەرەکی دابین کردنی سەرچاوەی ماڵی بۆ بەرەوروو بوونەوەی ئەو قەیرانەیە.
بە پێی وتەی بەرپرسێکی رژێم ئەو قەیرانە بە رێژەیەک مەترسیدارە کە لە ئەنجومەنی بەرزی ئاسایشی رژێمدا باسی لەسەر کراوە.
ئەو بەرپرسەی رژێم هەوەها رۆژی شەممە 9ی رێبەندان بە هەواڵدەری حکومەتی ئیرنای گوت: جوێ لە ناوەندی ئەو حەوت پارێزگایە چەند شاری بچوک و ناوچەی دیکەش تووشی ئەو قەیرانە بوون.