بەیانی ئەمرۆ دووشەممە 11ی رێبەندانی 1395، بە هەزاران کەس لە مەسلای تاران کۆبوونەوەو لە رێ و رەسمێکی تایبەتدا تەرمی ئاگرکوژێنەوەو باقی کوژراوەکانی رووداوەکەی پلاسکۆی تاران٠Šان لە بەهەشتی زارا بەخاکسپارد.

رژێمی ئاخوندی لە ترسی ناڕەزایەتی جەماوەری هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکانی بە شێوەیەکی بەبڵاو لە شوێنی مەراسیمەکەدا جێگیر کردبوو. هەروەها رژێم بە ئانقەست کێشەیان لە هاتووچۆی شەمەنەفەرەکان دروست کردوە.
هەواڵدەری حکومەتی ئیلنا لەو بارەوە نووسی: وێرای بەشداریەکی زۆری خەڵک لەو رێو رەسمەدا و بەکارهێنانی هێڵی میترۆ، لە بەیانی ئەمرۆوە کێشە لە بەرنامەی هاتووچۆی میترۆی تاراندا دروست بوو. لە کاتێکدا کە بڕیار وابوو کات 8 و نیو رێ و رەسمەکە دەست پێ بکات بەڵام لە سەعات 7ەوە هاتووچۆی شەمەنەفەرەکان خاو و هێواش کرا. بەشێ,ەیەک هەر شەمەنەفەرێک لانی کەم بە 2 دەقیقە دوا دەکەوت و هەر ئەوە وای کرد کە ژمارەی هاتنی شەمەنەفەرەکان کەمی کرد. وە هەر ئەوەش بووە هۆی دروست بوونی تێکگیران لە وێزگەی میترۆی تاران.