رۆژی دووشەممە 11ی رێبەندانی 1395،
تەلەفزیۆنی فاکس نیوز بڵاوی کردەوە کە: برپرسانی ئەمریکایی گوتیان رژێمی ئێران جارێکی دیکە بە تاقی کردنەوەی مووشەکی دوورهاوێژ بریارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی پێشێلکردوە.
ئەو تاقی کرنەوەیە رۆژی یەکشەممە 10ی رێبەندان لە ناوچەی سمنان کە لە 140 مایلی رۆژهەڵاتی تاران هەڵکەوتووە ئەنجام دراوە.
مووشەکی مامناوەندی خورمەشەهر لەدوای 600 مایل لە ئاسماندا تەقیەوە. بە پێی وتەی بەرپرسان ئەو تاقی کاریە سەرکەوتوو نەبوو.
حوسینی دیهقان وەزیری دیفاعی رژێم مانگی سپتامبر رایگەیاندبوو کە بەرهەمهێنانی ئەو مووشەکە دەست پێ دەکەن.
بریارنامەی 2231ی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە چەند رۆژ لە دوای واژۆ کردنی بەرجام پەسەند کرا داوا لە رژێمی ئێران دەکا ئەو تاقی کردنەوانە راگرێ. رژێمی ئێران لە دوای ژوییە لانی کەم دوو تاقی کردنەوەی ئەنجام داوە.
بە پێی بریارنامەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە 20ی ژوییەی 2015 خرایە باری جێبەجێ کردنەوە هەتا 8 ساڵ تاقی کردنەوەی موشەکی لە رژێمی ئێران قەدەغە دەکا.