رۆژی دوو شەممە 11ی رێبەندانی 1395 هێزە سەرکوتگرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژێمی ئێران لە شاری دێولان، ژن و مێردێکی کوردیان بەناوەکانی پەروانە حسێن پەناهی و ئیقبال حسین پەناهی دەستبەسەر کرد.
رۆژی دوو شەممە 11ی رێبەندانی 1395 هێزە سەرکوتگرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژێمی ئێران لە شاری دێولان، ژن و مێردێکی کوردیان بەناوەکانی پەروانە حسێن پەناهی و ئیقبال حسین پەناهی دەستبەسەر کرد.
هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعات پاش هەڕەشە و بێحورمەتی کردن، وێڕای پشکینین و تێکدانی کەلوپەلی ماڵەکەی، ناوبراو لە پێش چاوی بنەماڵەکەی دەستبەسەر دەکەن.
هەروەها “ئێقباڵ حسێن پەناهی” پاش ئاگاداربوون لە
دەستبەسەرکرانی خێزانی، سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولان دەکات کە ئەویش لەلایەن هێزەکانی ئەو ئیدارەیەوە دەستبەسەر دەکرێت.
“پەروانە حسێن پەناهی” پێشتر حوکمی سێ ساڵ زیندانی هەڵواسراوی بەسەردا سەپابوو و هەروها کوڕێکیشی بەناوی “سیروان” بەهۆی ئەنجامدانی چالاکیی مەدەنی لە زینداندا بوو و ماوەیەک پێش ئێستاش کوڕێکی دیکەی بەناوی “پوویا” لە زیندان ئازاد کرا.
بنەماڵەی حسێن پەناهی پێشتر چەندین جار بە نامە داوایان لە کۆر و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان بەتایبەت ئەحمەد شەهید راپۆرتدەری تایبەت بە مافی مرۆڤ لە ئێران کردوە کە داوا لە رژێمی سەرکوتگەری ئێران بکەن کۆتایی بە فشارەکانی بۆ سەر ئەو بنەماڵەیە بێنێ.