بەپێی هەواڵەکان، رۆژی دووشەممە 11ی رێبەندانی 1395، لە پیرزین سنووری نێوان پیرانشار و هەرێمی کوردستان بە هۆی سەرما و بارینی بەفرەوە کۆڵبەرێک گیانی لە دەست دا و دوو کۆڵبەری دیکەشی تووشی سەرمابردوویی بوون کە خەڵکی دیهاتی دەورووبەری شنۆ بوون.
بەپێی هەواڵەکان، رۆژی دووشەممە 11ی رێبەندانی
1395، لە پیرزین سنووری نێوان پیرانشار و هەرێمی کوردستان بە هۆی سەرما و بارینی بەفرەوە کۆڵبەرێک گیانی لە دەست دا و دوو کۆڵبەری دیکەشی تووشی سەرمابردوویی بوون کە خەڵکی دیهاتی دەورووبەری شنۆ بوون.
ناوی ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لە دەست داوە “ئومید خزریان ئازەر” تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی ئاوایی سۆفیانی شنۆ ڕاگەیەندراوە.
لەو ڕووداوەدا دوو کۆڵبەری خەڵکی جلدیانیش بە ناوەکانی جەعفەر عەبداڵ میراوای 40 ساڵەو مێهران داریوشپووری 19 ساڵە تووشی سەرمابردوویی بوون و لەئێستادا لە نەخۆشخانەی پیرانشار لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.