ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بڕیارێک بۆ پەروەردە و فێرکردن دەردەکات
مامۆستایەکی قوتابخانەکانی شاری سنە بە هۆی دژایەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە لە وانەوتنەوە بێبەش کرا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لەسەر داوای ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ ئیدارەی پەروەردە و فێرکردنی ناوچەی یەکی ئەو شارە، "مەسعوود جەعفەری" مامۆستای قوتابخانە لە وانەوتنەوە بێبەش کرا.بڕیاری ئەو ناوەندە ئەمنییەتییەی حکومەت لە ڕێگای حەراسەتی پەروەردە و فێرکردنەوە بە قوتابخانەی نموونەی دەوڵەتیی "ئیمام شافیعی" ڕاگەیەندراوە. ئەو مامۆستا کوردە کە ماوەی ٢٤ ساڵە لە قوتابخانەکان سەرقاڵی وانەوتنەوەیە، لە هاوینی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا، بۆ قوتابخانەی گوندەکانی "ننڵە" و "نایسەر" بەڕێ دەکرێت کە بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مەکتەب قورئان بە هۆی دابەزینی کەیفیەتی قوتابخانەی نموومنەی ئیمام شافیعی، بەرپرسانی قوتابخانە جارێکی دیکە داوا لە مەسعوود جەعفەری دەکەن بگەڕێتەوە شوێنی خۆی، بەڵام ئەو بڕیارە ناڕەزایەتی توندی حەراسەتی لێ دەکەوێتەوە.هەنووکە سەرچاوە هەواڵدەرییەکان باس لەوە دەکەن کە بنەماڵەکان لە ئیدارەی پەروەردە و فێرکردنی پارێزگای سنە ناڕازین، بەڵام بەڕێوەبەری گشتی ئەو ئیدارەیە ڕایگەیاندووە: "ڕەوتی مەکتەب قورئان بۆ نیزام هێڵی سوورە".
چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ٣٠ مانگ زیندانی مەحکووم کرا
یەکێک لە چالاکانی مەدەنی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە ٣٠ مانگ زیندانیی بۆ بڕایەوە.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لقی ١٠ ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ بە سەرۆکایەتی "خەلیل‌زادە"، حوکمی ٣٠ مانگ زیندانیی "پێشەوا ساڵح‌زادە"ی کە لەلایەن لقی دووهەمی دادگای ئینقلابی مەهاباد دەرکرابوو، تەئید کرد.ئەو هاووڵاتییە کوردە بە "چالاکی دژی رژێمی ئاخوندی ئێران و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران" تاوانبار کراوە. پێشەوا ساڵح‌زادە رێکەوتی ٧ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەلایەن تیمی عەمەلیاتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و دوای ٥ ڕۆژ زیندانی بوون لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەردەشت، مەهاباد و ورمێ بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.ساڵح‌زادە، دامەزرێنەر و به‌رپرسی NGOی "تیڕۆژ"ی سەردەشت و بەرپرسی ماڵپەڕی "شارۆ"یە.
ئیداره‌دانی خراپی سه‌رچاوه‌کانی ئاو هۆکاری قه‌یرانی ئاوه له کوردستان
نوێنه‌ری سنه، کامیاران و دیوانده‌ره له مه‌جلیسی رژێم وتی: کوردستان خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئاوی خواردنه‌وه‌یه به‌ڵام ئیداره‌دانی خراپی سه‌رچاوه‌کانی ئاو هۆکاری قه‌یرانی ئاو له پارێزگای کوردستان بووه. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سالار مورادی،له‌باره‌ی کێشه‌کانی ئاوی پارێزگای کوردستان وتی: هێشتاکه پارێزگای کوردستان له ڕووی ئاوه‌وه له قۆناغی قه‌یراندایه و به تایبه‌ت ئاوی خواردنه‌وه و کشتوکاڵ بارودۆخێکی نه‌گونجاویان هه‌یه. هه‌ر بۆیه لێپرسینه‌وه له وه‌زیری وزه هێشتاکه به‌رده‌وامه و چاوه‌ڕوانین له مه‌جلیسدا ڕابگه‌یێندرێت. ناوبراو هەر وەها وتی، کوردستان سێ ئه‌وه‌نده‌ی پێویستییه‌کانی خۆی خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی ئاوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له پێش و له ده‌یه‌ی 70 و 80 ئه‌و هه‌ستیارییه‌ی که ده‌بوا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پێشووه‌وه ئه‌نجام بدرایه، له‌باره‌ی سه‌رچاوه ئاوییه‌کان ئه‌نجام نه‌درا و به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاوه‌کانی پارێزگای کوردستان له کۆنتڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رانی پارێزگادا نه‌ما و ئاوی پارێزگای کوردستان به مه‌به‌ستی ئه‌و پڕۆژانه‌ی که بۆ پارێزگا دراوسێیه‌کانی کوردستان دانرابوو، به‌کارهێنرا. له حاڵێکدا که ئه‌م ئاوه مافی خه‌ڵکی پارێزگای کوردستانه.
نارەزایەتی خەڵکی شارەکانی مەریوان و کرماشان
لە ماوەی رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە خەڵکی شارەکانی مەریوان و کرماشان لە نارەزایەتی بە نەبوونی مامۆستا لە خوێندنگای گلیەی مەریوان و نەدانی حەقدەستی کرێکاران لە کرماشان نارەزایەتییان دەر بری. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی چوارشەممە 8ی رەزبەری 1394، بەرپرسانی ئیدارەی پەروەردە و راهێنانی مەریوان، مامۆستایان بۆ دەورەی ناوەندی لە خۆێندنگای گڵیەی سەر بە شاری مەریوان نەناردووە کە ئەم کارە بووە بە هۆی بێبەشی کۆمەڵێکی بەرچاو لە خوێندکارانی ئەو گوندە لە خوێندن. بە پێی ئەم راپۆرتە، خەڵکی گوندی گڵیە لە نارەزایەتی بەک کارەی ئیدارەی پەروەردە و راهێنان، خوێندکارانی سەرەتاییان نەناردووەتە قۆتابخانە و رایانگەیاندووە کە تاکوو خوێندنی ناوەندی دەست پێ نەکات ناهێڵن منداڵانی سەرەتایش برۆنە خوێندنگاکان. هەر وەها لە رۆژی سێشەممە 7ی رەزبەر، کۆمەڵێک لە کارمەندانی شیرکەتی بەرهەمهێنانی سپری غەرب، لە شارەکی پیشەسازی کرماشان لە نارەزایەتی بە نەدانی حەقدەستی مانگی خەرمانان کۆبوونەوەێکی نارەزایەتییان وەرێخست و خوازیاری پێدان حەقدەستەکانیان بوون.
دەستبەسەر کردنی تیمێکی تیرۆریستی رژێمی ئاخوندی لە بەحرەین
کۆمەڵێک لە ئەندامانی گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە رژێمی ئاخوندی لە بەحرەین دەستبەسەر کران. بە پیچی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، پۆلیسی بەحرەین رۆژی چوارشەممە 8ی رەزبەری 1394، رایگەیاند، مەخزەنێکی ژێرزەمینی مادەی تەقینەوەیان لە ناوچەێکی مەدەنی لە گوندی نۆیدرات و کارگاێک کە تەقینەوەیان تێدا بەرهەم دەهێنا دۆزیوەتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، لەو مەخزەنەدا، بۆمب و تەقینەوەکان لەوێ بەرهەم دەهێندرا و لەو مەخزەنەدا مادەی تەقینەوەی سێ4 و ئار دی ئیکس وەدەست کەوتووە. جگە لە کۆمەڵێک تی ئێن تی و مادەی شیمیایی، چەک خودکار، دەمانچە، نارنجۆک و کۆمەڵێکیتر لە کەل و پەل کە لە عەمەلیاتە تیرۆریستییەکان بە کار دێن. جێگەی باسە کە لە روونکردنەوەی وەزارەتی ناوخۆی بەحرەیندا هاتووە کە ئەم کەسانە سەر بە گرووپێکی تیرۆریستی رژێمی ئاخوندی ئێرانن.
4 دیپلۆماتی رژێمی ئاخوندی لە ناو کوژراوانی رووداوی مینادان
چوار دیپلۆماتی رژێمی ئاخوندی ئێران لە رووداوەکەی مینادا لە عەرەبستان کوژراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەمرۆ پێنجشەممە 9ی رەزبەری 1394، سازمانی حەج و زیارەتی رژێمی ئاخوندی لە بەیاننامەێکدا رایگەیاند، ریچژەی قۆربانیان ئێران لە رووداوەکەی حەجدا گەیشتووەتە 464 کەس کە چوار لە دیپلۆماتەکانی رژێمی ئاخوندی ئێرانن. بە پیچی ئەم راپۆرتە، لە ناو کوژراواندا، غەزنەفەر رۆکنئابادی باڵویچزی پێشووی رژێم لە لۆبنان، ئەحمەد فەهیما جێگری ئیدارەی نوێنەرایەتی وەزارەتی دەرەوە، محەمەد رەحیم ئاقایپوور، باڵوێزی پێشووی رژێم لە ئۆسلۆنی و حسینی مۆقەدەم سەر کۆنسۆلی رژێمی ئاخوندی بوونیان هەیە.
سەرۆک کۆماری یەمەن: رژێمی ئاخوندی مەبەستیە یەمەن لە ناو‌و بەرێت
سەرۆک کۆماری یەمەن هۆشداری دا کە رژێمی ئاخوندی ئێران ئامانجی لە ناو‌و بردنی یەمەنە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، عەبد رەبە مەنسوور سەرۆک کۆماری یەمەن رایگەیاند، رژێمی ئاخوندی ئێران بە پشتیوانی چەکدارانی حوسی لە فکری لە ناو بردنی یەمەنە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو‌و لە قسەکانی خۆیدا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، وتی، رژێمی ئاخوندی پشتیوانی لە کودەتای نیزامی و سیاسی لە یەمە ن دەکات بە پشتیوانی چەکدارانی حوسی. ناوبراو‌و هەروەها وتی، ئیمە سەرقاڵی شەرێکین کە نەهێڵین یەمەن بە دەستی رژێمی ئاخوندی ئێران لە ناو بچێت. رژێمێکە خوازیاری لە ناوبردنی ئێمەیە. جێگەی باسە مکە مەنسوور وتی، رژێمی ئاخوندی ئەیەوێت بە کەڵک وەرگرتن لە زۆر مۆدێلێک لە دەسەڵاتەکەی خۆی بەسەر ئێمەدا بسەپێنێت.
هەرەشەی توندی خامنه‌یی له سعودیه
عەلی خامنەیی هه‌ڕه‌شه له سعودیه ده‌کات و رایده‌گه‌ینێت، وه‌ڵامێکی تووندمان بۆ سعودیه ده‌بێت، ئه‌گه‌ر حاجییه ئێرانییه‌کان و ته‌رمی ئه‌و که‌سانه‌ی له روداوه‌که‌ی "مینا" گیانیان له‌ده‌ستداوه سوکایه‌تیان پێبکرێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، خامنه‌یی له‌شاری "بوشه‌هر" له‌وتارێکدا رایگه‌یاند، تاوه‌کو ئێستا گه‌لی ئێران به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی سه‌دان حاجی ئیرانییه‌وه له روداوه‌که‌ی "مینا" تووشی شۆک بوونه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، ئه‌گه‌ر حاجییه ئێرانییه‌کان و ته‌رمی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و روداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه سوکایه‌تیان پێبکرێت، ئه‌وا به‌تووندی وه‌ڵامی سعودیه ده‌ده‌ینه‌وه. باسی له‌وه‌شکردووه، سعودیه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رپرسانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ روداوه‌که‌دا نه‌کردووه و کێشه‌ی بو گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و که‌سانه‌ش دروستکردووه، که له‌و روداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.